نوێترین لێدوانی زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی

زێدان جەختی كردەوە لەوەی بەردەوام دەبێت لە كاری ڕاهێنەرایەتی و چاوەڕێ دەكات شوێنێك هەڵبژێرێت كە دڵخۆش بێت تیایدا.

زێدان لەبارەی گۆڵی یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ و لێدانە سزاكەی بەرامبەر بوفۆن جێبەجێی كرد بەم جۆرە قسەی كرد:

/ نازانم ئەو گۆڵەی لە بایەر لیڤەركوزنم كرد لە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ گرنگترین گۆڵی منە یان نا، بەڵام بە دڵنیاییەوە یەكێكە لە هەرە گۆڵە گرنگ و جوانەكان، توانیم لەگەڵ ڕیاڵ هەموو شتێك ببەمەوە.

/ تۆماركردنی گۆڵ لە یاریی كۆتایی چامپیۆنز لیگ بەو شێوازە جیاوازە بۆ من گرنگ و جێی دڵخۆشیە.

/ كاتێك بەرامبەر بوفۆن بومەوە بۆ لێدانی سزا، زانیم ئەو بە باشی من دەناسێت و دەبوو شتێكی جیاواز دروستبكەم، بۆیە بیرم كردەوە بەشێوازی پانینكا لێدانە سزاكە جێبەجێ بكەم.

/ شانازی ناكەم بەو كەلەیەی لە ماتیرازیم دا، بەڵام ئەوە بەشێكە لە ژیانی من ، هەمیشە ساتی قورس لە كاروانی وەرزشی مندا هەبووە.

/ كاتێك ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید بووم یاریزانی باشمان هەبوو، تیپێكی باش پشتگیری دەكردم و منیش هەندێ وردەكاری ترم تەواو دەكرد، دەمەوێت هەمیشە لە شوێنێك بم كە هەست بە دڵخۆشی بكەم كە كاردەكەم لەگەڵیاندا، ئەگەر وا نەبێت سەركەوتوو نابم.

/ دەمەوێت وەك ڕاهێنەر بەردەوام بم، چونكە هێستا ئەو حەز و خولیایەم ماوە.

بابەتی پێشتر

10 حاڵەتی كۆلێرا تۆماركراوە<br> باری لەناكاو لە سلێمانی ڕاگەیەندرا

بابەتی دواتر

حەلبووسی دەستلەكاركێشانەوەی جێگرەكەی قبووڵكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share