ڕاهێنەری پاریس پێیوایە مێسی دەبێتەوە باشترینی جیهان

كریستۆڤ گالیتێی ڕاهێنەری پاریس سانجێرمان پێیوایە مێسی دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە باشترین یاریزانی جیهان.

گالیتێ لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی لۆ باریزیانی فەرەنسی دەڵێت: مێسی دڵخۆش دەبینم هەموو بەیانییەك و بە باشی ڕاهێنان ئەنجام دەدات.

وتیشی: لە ڕووی دەرونییەوە مێسی زۆر باش دەردەكەوێت و دڵنیام ئەم وەرزە گۆڵی زیاتر تۆماردەكات.

گالیتێ پێیوایە وەرزی ڕابردوو مێسی كێشەی زۆر بووە بەڵام ئەم وەرزە كێشەكانی چارەسەر بون و یاریزانە ئەرجەنتینییەكە لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە بۆ هەموو ڕكابەرییەكان ئامادەیە.

لەكۆتایی قسەكانیدا گالیتێ پێیوایە مێسی ناسناوە تاكییەكان بۆ خۆی دەگەڕێنێتەوە و دەشبێتە باشترین یاریزانی جیهان.

بابەتی پێشتر

بۆچی تین هاگ یاریی بە ڕۆناڵدۆ نەكرد؟

بابەتی دواتر

مووچەی پێشمەرگە زیاددەكات<br>زانیاریی نوێ لەبارەی بەرزكردنەوەی پلەی فەرمانبەرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share