گەوهەرەکەی یونایتد بە بەڵگە و باوانی ساختەوە بووەتە یاریزان !

دیالو لە سەرەتاکانیەوە بەڵگەی ساختەکاری پێشکەشی حکومەتی ئیتاڵیا کردووە بۆ ئەوەی ڕێگەی بدەن ببێتە یاریزان

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی چیرۆکی دەرکەوتن و یاریکردنی ئاماد دیالۆی یاریزانی نوێی یانەی مانچستەر یونایتد ئاشکرادەکات.

بەپێی زانیاریەکانی دەیلی مەیڵ، ئاماد دیالو و حامدی برای کە بۆ یانەی ساسولۆ یاریدەکات سەرەتا ناسناوی تراوریان هەڵگرتووە و ئەم ناسناوەش چیرۆکێکی ساختەکاری لەپشتەوە بووە.

دیالو لەدایکبووی 2002ی کۆتدیڤوارە، ساڵی 2015 لەگەڵ حامدی برای دەگەنە ئیتاڵیا و لەژێر چاودێری دایک و باوکیان ناوی خۆیان لە ئەکادیمیاکانی بۆکا بارکۆ تۆمارکردووە، پاشان ئەستێرە لاوەکەی یونایتد پەیوەندی بە ئاتالانتاوە کردووە و براکەشی یانەی ساسولۆ، هەموو ئەم هەواڵانەشیان بۆ ئەوەبووە کە لە یانەکانی ئیتاڵیا یاریبکەن، چونکە لە ئیتاڵیا ڕێگە بە کەسانی بیانی نادرێت بە ئاسانی لە یانەکان ناونوسبکرێن.

وەرزی ڕابردوو پۆلیسی ئیتاڵیا ڕاستیەکان دەدۆزێتەوە و ئاشکرایاندەکات، دوای بەراوردکاری (دی ئێن ئەی) دوو یاریزانەکە و ئەو دوو کەسەی وەک باوانیان ناونوسکراون دەردەکەوێت هیچ پەیوەندیان بەیەکدیەوە نییە، تەنانەت بەڵگەنامە یاساییەکانیشیان ساختەکاری تێداکراوە.

بەوپێیەی هەردوو یاریزانەکە تەمەنیان لە خوار 18 ساڵەوە بووە، بەپێی یاساکانی ئیتاڵیا ڕێگە بە سزادانیان نادرێت تەنها لە ڕووی داراییەوە نەبێت، بەم هۆیەشەوە هەریەکەیان بەبڕی 42 هەزار یورۆ سزای دارایی بەسەریاندا دەسەپێنرێت.

ئاماد دیالو لە مەشقە ئاساییەکانی پێکهاتەی یانەی مانچستەر یونایتد

ئاماد دیالۆ لە لە هاوینی 2021 یانەی ئاتالانتای ئیتاڵی بەجێهێشت و بە بڕی 37 ملیۆن پاوەند پەیوەندی بە یانەی مانچستەر یونایتدەوە کرد، تاوەکو ئێستا تەنها لە یارییەکی پێکهاتەی شەیتانە سوورەکان ناونوسکراوە و وەک سەرەتایەک لەپێناو خۆگونجاندنیدا لەگەڵ لاوانی خوار تەمەن 21 ساڵ دەستی بە ڕاهێنان کردووە.

بابەتی پێشتر

حەبیبی ڕووسی دەبێتە یاریزانی تۆپی پێ؟ لەگەڵ کریستیانۆ قسەیکردووە

بابەتی دواتر

كاكەییەكان لە ترسی داعش گوندەكانیان جێدەهێڵن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین چاوپێكەوتنی مێسی

لیۆنێل مێسی ئەرجەنتینی لە نوێترین چاوپێكەوتنیدا لەگەڵ ستۆیشكۆفی بولگاری و یاریزانی دێرینی یانەی بەرشلۆنە باسی لە چەند پرسێكی…
زیاتر ببینە

هاوڕێکەی مێسی “مەدریدێستا” یە

جولیان ئالڤارێز، ئەستێرەی هەڵکشاوی ئەرجەنتین لە مۆندیالی قەتەر سەرنجی هەمووانی ڕاکێشاوە، توانیویەتی هاوشانی مێسی باشترین ئاست پێشکەش بکات.…
Total
0
Share