پاڵەوانی ئەوروپا هەوڵ بۆ پشتگوێخراوەکەی بەرشلۆنە دەدات

یانەی چێڵسی ئینگلیزی هەوڵی گواستنەوەی یاریزانێکی ئەزمووندار لە پێگەی ناوەند دەدات و بۆ ئەو مەبەستەش هەوڵەکانیان بە ئاڕاستەی میرالیم پیانیچ دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی نوسیویەتی، یانەی پاڵەوانی ئەوروپا “چێڵسی” میرالیم پیانیچی بۆسنی ئەستێرەی یانەی بەرشلۆنەی وەک یەکێک لە یاریزانە داواکراوەکان دیاریکردووە، بڕیاریشە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەفەرمی بۆ گواستنەوەی دەست بە دانوستاندن بکەن.

سەرچاوەکە جەختدەکاتەوە، سەرەڕای ئەوەی ڕۆناڵد کومان گرنگی ئەوتۆی بە پیانیچ نەداوە و لە وەرزی ڕابردوو پشتگوێیخستووە، بەڵام واژووکردنی بۆندەکەی ئاسان نییە.

هۆکارەکەشیان بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە، کە یاریزانی ناوبراو دوودڵە لە بەردەوامبوون لە بەرشلۆنە، یاخود گەڕانەوە بۆ یانەی یوڤانتۆس یان هەر یانەیەکی دیکە لە خولی ئیتاڵیا.

پیانیچ بۆ یەکەمجار لە وەرزی 2019-2020 بە درێسی یانەی بەرشلۆنەوە لە خولی ئیسپانیا دەستی بە یاریکردن کردووە، تاوەکو ئێستا لەکۆی پاڵەوانێتییەکان 30 یاری بەشێوەی یەدەگ کردووە و کۆی ماوەی بەشداریکردنی 1295 خولەک بووە، هیچ گۆڵ و ئەسیستێکی تۆمارنەکردووە.

بابەتی پێشتر

سان جێرمان لەگەڵ کریستیانۆ دەستی بە دانوستاندن کردووە

بابەتی دواتر

ڕێکخراوێكی ئەمریكی: سوپای تورکیا بە گوندنشینانی هەرێمی وتووە بگەڕێنەوە شوێنەکانتان دەکوژرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مێسی گەڕایەوە بۆ ئەرجەنتین

لیۆنێل مێسی گەڕایەوە بۆ لیستی یاریزانەكانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و بەشداری دوو یاریی پاڵاواتنەكانی مۆندیالی 2022 دەكات. ئەرجەنتین لە…
Total
0
Share