(ڤیدیۆ) پاریس به‌ گوڕوتینی مێسی و مباپێ گه‌ڕایه‌وه‌ لووتکه‌

یانه‌ی پاریس سان جێرمان نۆیه‌مین یاریی خولی فه‌ره‌نسای له‌ نیس برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا.

ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای “پارک دی فرانس” میوانداریی یانه‌ی نیسی کرد، یاریی نێوانیان به‌ ئه‌نجامی دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌ گۆڵێک له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی مێسی و هاوڕێکانی کۆتاییهات.

گۆڵه‌کانی پاریس له‌ خوله‌که‌کانی 28 و 83 له‌لایه‌ن لیۆنێل مێسی و کیلیان مباپێ-وه‌‌‌ تۆمارکران، گۆڵه‌که‌ی نیس له‌ خوله‌کی 47 له‌لایه‌ن گایتان لاپۆرته‌وه‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌‌، پاریس سان جێرمان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 25 و به‌ جیاوازی دوو خاڵ به‌رامبه‌ر مارسیلیا له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی نیس به‌ هه‌شت خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی 13.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) به‌رشلۆنه‌ به‌ گۆڵێکی "لیڤاگۆڵ" له‌ مایۆرکای برده‌وه‌

بابەتی دواتر

كشتوكاڵی سلێمانی وردەكاریی پێدانی قەرز بە هاوڵاتییان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share