(ڤیدیۆ) ڤیاڕیاڵ بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا جامی یوروپا لیگی بەدەستهێنا

ئەمشەو، چوارشەممە یاری کۆتایی خولی ئەوروپی “یوروپا لیگ” لەنێوان یانەکانی ڤیاڕیاڵ و مانچستەر یونایتد ئەنجامدرا و یانە ئیسپانییەکە بە لێدانی یەکلاکەرەوە بردنەوەی تۆمارکرد.

لە تایمی یەکەمدا ئەستێرەکانی ئونای ئیمیری باڵادەستییان نیشاندا و توانیان لە خولەکی 29 بە تۆپێکی وەستاو لەڕێگەی جێرارد مۆرینیۆ گۆڵی پێشەنگی تۆماربکەن، جگە لەو گۆڵەش چەندین هەلی تۆمارکردنی دیکەیان لەدەستدا، ئەو تایمە بە ئەنجامی گۆڵێکی بێوەڵام لە بەرژەوەندی “ژێرئاوگەڕەکانی ئیسپانیا” کۆتاییهات.

لە تایمی دووەمدا ئولی گۆنار سۆڵشایەر پلانەکانی گۆڕی و لە سەرەتاکانەوە فشاریان لەسەر گۆڵی جیرونیمۆ ڕولی دروستکرد، لە خولەکی 55 ئیدینسۆن کاڤانی گۆڵی یەکسانکردنەوەی یارییەکەی تۆمارکردەوە و بووە بەتەمەنترین یاریزانی مانچستەر یونایتد لە فاینەڵی خولە ئەوروپییەکاندا گۆڵ تۆماردەکات (34 ساڵ).

سەرەڕای ئەوەی هێرشبەرانی هەردوو یانە هەوڵی تۆمارکردنی گۆڵی پێشەنگییاندا، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و (90) خولەکی یاسایی بە یەکسانبوون کۆتاییهات، بەناچارییەوە پەنا بۆ کاتی زیادکراوبرا.

https://streamable.com/wmgkwm

لە کاتە زیادکراوەکاندا توانستی جەستەیی یاریزانان ڕۆڵی گێڕا، هەردوو یانە بەهێزەوە دەرکەوتن و سیناریۆکانی تایمی یەکەم و دووەمیان دووبارەکردەوە، یارییەکە بە یەکسانبوون (1-1) کۆتاییهات.

بە لێدانی یەکلاکەرەوە (11-10) یانەی ڤیاڕیاڵ بردنەوەی تۆمارکرد و بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا ناسناوی یوروپا لیگیان بەدەستهێنا.

 

کورتەی یارییەکە و پەناڵتییەکان:

بابەتی پێشتر

ئاوی گلدراوە كەمیكردووە.. 16 بەنداو لە هەرێم بە تەواونەكراوی جێهێڵدراون

بابەتی دواتر

ڤیاڕیاڵ ناسناوی یورو لیگی بەدەستهێنا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share