یونایتد و ئاتالانتا ئاڵوگۆڕیک دەکەن

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ئاتالانتا نیوز، مەیسن گرینوود لەگەڵ یانەی ئاتالانتا گەیشتووەتە ڕێککەوتن لەسەر گواستنەوەی بە خواستن بۆ وەرزی 2023/2024.

بەپێی زانیارییەکان، یانەی مانچستەر یونایتد کراوەیە بۆ ئەوەی گرینوود بە خواستن ڕەوانەی ئیتاڵیا بکات، یاریزانەکەش ئامادەیی دەربڕیوە بۆ دەربازبوون لەو دۆخەی تێیکەوتووە بچێتە ئیتاڵیا.

لەبەرامبەردا یانەی مان یونایتد خواستی لەسەر ڕاسموس هۆیلۆندی هێرشبەری ئاتالانتا نیشانداوە، واتا گرێبەستەکە نزیکدەبێتەوە لە شێوازی ئاڵوگۆڕکردن لە نێوان یونایتد و ئاتالانتا.

گرینوود لە مانگی یەکی ساڵی 2022وە هیچ یارییەکی نەکردووە، هێشتا شەیتانە سوورەکان لێکۆڵینەوە ناوخۆییەکانیان بەردەوامە سەبارەت بەو تۆمەتانەی ئاراستەی کراون.

گرینوود بەهۆی تۆمەتبارکردنی بە دەستدرێژی بۆسەر کیژۆڵەیەک، ماوەی ساڵێکە لەبەردەم دادگادایە و ڕێگەی پێنادرێت چالاکییەکانی بەشێوەیەکی ئاسایی ئەنجامبدات.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بەم نزیکانە دوو گرێبەست واژۆ دەکات

بابەتی دواتر

دابەشكردنی مووچە لە هەرێم دەستپێدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share