د. بەرهەم ساڵح: بۆردومانكردنی هەرێم لە لایەن ئێران و توركیاوە قبوڵكراونییە

د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، پێشوازیكرد لە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق و بۆردومانكردنی هەرێمی كوردستانی لە لایەن ئێران و توركیاوە تاوتوێكرد.

ئەمشەو د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، لە میانەی كۆبوونەوەیدا لەگەڵ قاسم ئەعرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاندووە، “بۆردومانەكانی ئێران ئاڵۆزكردنێكی مەترسیدار و قبوڵنەكراون و دەستدرێژین بۆ سەر سەروەریی وڵات و ئاسایش و سەقامگیرییەكەی و پارێزراویی هاوڵاتییانی”.

سەرۆك كۆماری عێراق جەختیكردووەتەوە لەوەی كە بۆردومانەكانی توركیاش بۆ سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستان قبوڵكراونین و پێشێلكردنی سەروەریی عێراقن.

د. بەرهەم ساڵح لە كۆبوونەوەكەدا ڕایگەیاندووە، “دەبێت ئەو هێرشانە ڕابگیرێن و ڕێگریبكرێت لەوەی لێكەوتەی دیكەیان لێبكەوێتەوە”.

بابەتی پێشتر

دوای چەند كاتژمێرێك یادی تشرینە<br>لە بەغداد ئامادەكاری بۆ چی دەكرێت؟

بابەتی دواتر

سوپای بەریتانیا هۆشداری لە گواستنەوەی جەنگ بۆ بۆشایی ئاسمان دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share