وەزیری كشتوكاڵ گەورەترین پڕۆژەی بەخێوكردنی مانگای شیردەری لە كەلار كردەوە

لە ڕێوڕەسمێكدا گەورەترین پڕۆژەی بەخێوكردنی مانگای شیردەر لە كەلار كرایەوە و وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، لە ڕێگەی ئەو پڕۆژەیەوە زیاتر لە 1000 هەلی كار دەرەخسێندرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ڕێوڕەسمێكدا بە ئامادەبوونی بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵی هەرێم لە شاری كەلار گەورەترین پڕۆژەی بەخێوكردنی مانگای شیردەر كرایەوە و وەزیری كشتوكاڵی هەرێم ڕایگەیاند، پێشتر بەشێكی زۆری سەرمایەداران سەرمایەكانیان لە هەرێمی كوردستان بەگەڕخستووە و مایەی خۆشحاڵییە كە ئێستا سەرمایەكانیان لە بوارەكانی كشتوكاڵ و ئاژەڵداریش بەگەڕدەخەن.

وەزیری كشتوكاڵ ڕاشیگەیاند، پێشتر جەختمانكردووەتەوە بە هەموو شێوەیەك پشتیوانی لە جوتیاران دەكەین و بڕیاری زیندووكردنەوەی قەرزی كشتوكاڵیمان دا بۆ دەرچووانی بەشی كشتوكاڵی و ڤێتێرنەری كە دەتوانن پڕۆژەی بچووك ئەنجامبدەن و ئەم پڕۆژەیەی ئەمڕۆ لە كەلار كرایەوە بە شێوەیەكی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ هەلی كار بۆ 1150 كەس دەرەخسێندرێت.

بابەتی پێشتر

پێرێز چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی گواردیۆلا

بابەتی دواتر

چین یەکەم گورگی جەمسەری لە سەگ کۆپی کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share