بایكۆتی دەوام بەهۆی دواكەوتنی مووچە دەستیپێكرد

دژی بە دواكەوتن و نەدانی مووچە، بایكۆتی دەوام لەلایەن مووچەخۆرانەوە لە سلێمانی و هەڵەبجە و ناوچەكانی دەوروبەر دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ ژمارەیەك لە مووچەخۆرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەكانی سلێمانی لە بەردەم فەرمانگەكەیان كۆبوونەوە و ڕێگای هاتووچۆیان داخست.

فەرمانبەرێكی بەشداربوو بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، داواكاری ئێمە بەس مووچەیە، مووچە كە مافی خۆمانە و داوای دەكەین.

وتیشی، حكومەت لەئێستادا ڕسوماتێكی زۆر كۆدەكاتەوە، سەرەڕای داهاتەكانی دەڵێت مایەپوچم، لەگەڵ ئەوەی لەئێستادا نرخی نەوت لەئاستێكی زۆر بەرزدایە.

هەر ئەمڕۆ فەرمانبەرانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتییەكانی دابەشكردنی كارەبا و داواكاری گشتی مانگرتن و بایكۆتی دەوامیان ڕاگەیاند.

هەروەها بڕیارە سەندیكای كارمەندانی تەندروستی لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا بایكۆتی دەوام ڕابگەیەنن.

لە هەڵەبجە و سەیدسادق-یش ناڕەزایی و بایكۆتی دەوام لەلایەن ژمارەیەك لە فەرمانگەكانەوە دەستیپێكردووە.

ئەمەش لەكاتێكدایە سەرەڕای تێپەڕبوونی شەش ڕۆژی مانگی ئازار، هێشتا مووچەخۆرانی هەرێم مووچەی مانگی شوباتی ڕابردوویان وەرنەگرتووە.

دوێنێش ئەنجومەنی سەرتاسەریی مامۆستایانی ناڕازی، بەهۆی دابەشنەکردنی مووچەوە بایكۆتى سه‌رتاسه‌ری ڕاگه‌یاند و لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەكرد، هیچ پاساوێک بۆ دابەشنەکردنی مووچە و ڕاگرتنی پلەبەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران نەماوە.

ئەنجومەنەكە جه‌ختیانكرده‌وه‌، “قسەکانی سەرۆکی حکومەت ڕەتدەکەینەوە و پێمانوایە جگە لە پاساوهێنانه‌وە بۆ دزی و گەندەڵییەکانیان هیچ شتێکی نوێی تیادانەبوو”.

مامۆستایانى ناڕازی هەڵوێستی خۆیان خستەپاڵ ئەو مامۆستا و خوێندنگەیانەی كه‌ بایکۆتیان کردووە و داواشیان لە مامۆستایان و فەرمانبەران كرد لە بایکۆتی دەوام بکەن و دەوامی سەرجەم زانکۆ و قوتابخانە و فەرمانگەکان ڕابگرن.

بابەتی پێشتر

نیویۆرک تایمز: ئەو ئەمریکیانەی لە عێراق و ئەفغانستان خزمەتدەکەن ئامادەن بڕۆن بۆ ئۆکرانیا

بابەتی دواتر

نەتەوە یەكگرتووەكان: لە ئۆكرانیا سەدان هاوڵاتیی مەدەنی كوژراون

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد

وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاریی ھەرێم ڕایگەیاند، كه‌مبوونه‌وه‌ى ڕێكکاره‌كانى ته‌ندروستى ئەمساڵ ڕێژه‌ى هاتنى گه‌شتیارانى بۆ هه‌رێم زیادكرد و لە پشووەکانی…
Total
0
Share