هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدرێت

شارەزایەکی کەشناسی، هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات.

پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لە سبەینێ ڕۆژی دووشەممە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 9ی نیسانی 2026 ناسەقامگیریی کەشوهەوا لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بەردەوامدەبێت.

وتیشی، زیاتر کاتەکانی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچەی جیاجیا ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و هەندێک کات ئاسمان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو و بارانی بەخووڕ دەبارێت لەگەڵ ڕوودانی هەورەگرمە و هەورەبروسکەی بەهێز، تەرزە بارینمان دەبێت و ئەگەرێکی بەهێزە بۆ ماوەیەکی کاتی تەرزەی بەهێز ببارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتییان تاوەکو بۆیاندەکرێت کاتی نیوەڕۆ بۆ ئێوارە ئۆتۆمبێلەکانیان لە شوێنی سەلامەت ڕابگرن، نزیکی ناوچە بەرزەکان نەبنەوە سەردانی ناوچە شاخاوییەکان نەکەن، هەندێک کات هەورەبروسکەی بەهێز ڕوودەدات.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ناوچەی جیاجیا لافاوی کاتیی دروستدەبێت، لە چەم و دۆڵەکان و ئەو ڕێڕەوانەی ئاوی باراناو و لافاویان تێدا تێپەڕدەبێت دووربکەونەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران میوانداریی وەزیرانی سامانە سروشتییەکان و نەوت دەکات

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق میوانداریی وەزیری سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان و وەزیری نەوتی عێراق دەکات. ڕۆژنامەی نیمچەڕەسمیی عێراق بڵاویکردەوە،…
زیاتر ببینە

نوسینگەی كازمی ڕاگەیەنراوێك لەبارەی كۆبوونەوەی لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە

نوسینگەی سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕاگەیەنراوێك دەربارەی كۆبوونەوەیان لەگەڵ شاندی هەرێم بڵاودەكاتەوە و دەڵێت، جەختكرایەوە لەسەر جێبەجێكردنی یاسای پڕكردنەوەی كورتهێنانی…
Total
0
Share