ئەنجامی کۆبوونەوەی نێوان پێرێز و یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید

ئەمڕۆ، پێنجشەممە پێرێز کۆبوونەوەی لەگەڵ یاریزانانی ڕیاڵ مەدرید ئەنجامداوە

ئەمڕۆ، پێنجشەممە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید سەردانی ناوچەی مەشقەکانی کرد و دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ زێدان، کۆبوونەوەیەیکی گرنگ و فراوانی لەگەڵ یاریزانان ئەنجامدا.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕۆژنامەکانی مارکا و ئاسی ئیسپانییەوە بڵاودەکرێنەوە، ئەمڕۆ، پێنجشەممە فلۆرنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی شاهانە سەردانی “ڤاڵدیباس” ناوچەی مەشقەکانی کردووە، سەرەتا چاوی بە زینەدین زێدانی ڕاهێنەری فەرەنسی کەتوووە و پاش چەند خولەکێک لە گفتوگۆی نێوانیان ڕاهێنەرەکە گەڕاوەتەوە بۆ نوسینگەکەی خۆی.

مەبەستی سەردانەکەی پێرێز ئەنجامدانی کۆبوونەوە بووە لەگەڵ یاریزانان، بۆ ئەم مەبەستەش زیاتر لە کاتژمێرێک گفتوگۆی لەگەڵ ئەستێرەکانی لۆس بلانکۆس ئەنجامداوە، زۆرینەی کاپتنەکان پاڵپشتی بەهێزیان بۆ زینەدین زێدان دووپاتکردووەتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا سێرجیۆ ڕامۆس ئامادەبووە و داوای لە یاریزانانکردووە، وەک وەفایەک بۆ زینەدین زێدانی ڕاهێنەر لە ڕوبەڕوبوونەوەی گەڕی شەشەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بەرانبەر بوروسیا مونشنگلادباخ بردنەوە تۆماربکەن.

وەڵام و کاردانەوەی یاریزانان ئاسانکاری بۆ بەردەوامبوونی زێدان لە یانەی شاهانە دەکات، لەکاتێکدا میدیاکانی شارەکە گوشاری توندیان دروستکردووە و لە ڕێگەی خواستی هاندەرانەوە دەیانەوێت پەیامی بێزاری هاندەران بە ئیدارەی یانە بگەیەنن.

بابەتی پێشتر

میلان شوێنگرەوەی چالهانوگلۆی دیاریکردووە

بابەتی دواتر

پەیامی کریستیانۆ دوای گەیشتنی بە گۆڵی ژمارە (750)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

داهاتووی مباپی بەچی دەگات؟

داهاتووی مباپی کێشەى گەورەى ئیدارەى یانەى پاریس سانجێرمانەو نایانەوێت یاریزانەکە بەرەو مەدرید هەنگاو بنێت. وەرزی رابردوو مباپی گرێبەستەکەى…
Total
0
Share