وەزارەتی ڕۆشنبیری فێستیڤاڵێك ڕادەگرێت

بە بڕیاری وەزارەتی ڕۆشنبیری، ئەنجامدانی فێستیڤاڵی كەلتوورە جیاوازەكان ڕاگیرا و هۆكارەكەشی بۆردومانەكانی ئێران دەگەڕێنێتەوە.

وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی حكومەتی هەرێم ڕوونكردنەوەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، بڕیاربوو لە ڕۆژانی 2022/9/29 تا 2022/10/2 هەشتەمین فێستیڤاڵی کەلتوورە جیاوازەکان سازبكرێت، کە ساڵانە وەزارەتەكە لە ڕانیە بە ئامادەبوونی چەندین گروپ و تیپی هونەریی چەندین وڵاتی جیهان سازدەکرێت.

دەشڵێت، بەهۆی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی پێشهات، لە بۆردومانکردنی خوشک و برایانی ڕۆژهەڵات و شەهید بوونی ژمارەیەک هاوڵاتیی سڤیل. بە بڕیاری وەزیری ڕۆشنبیری و لاوان فێستیڤاڵەکە ڕاگیرا.

دوێنێ هێزەكانی كۆماری ئیسلامیی ئێران لەڕێی درۆن و مووشەكی بالیستییەوە ژمارەیەك هێرشی بۆسەر بارەگای پارتە كوردییەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە كۆیە، پردێ و زڕگوێز ئەنجامدا و بەهۆیەوە 15 کەس گیانیان لەدەستداوە و 46 کەسی دیکەش برینداربوون.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی پەروەردە مەرج و ڕێنماییەكانی تاقیكردنەوەی دەرەكی بڵاوكردەوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دۆلار بەرزبووەوە

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ شەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە نرخی پێشووی بەرزبووەتەوە. لە…
Total
0
Share