سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا: سبەی 120 ملیار دینار رادەستی بەغداد دەکەین

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێم رایگەیاند، سبەی پێنجشەممە، بڕی 120 ملیار دیناری داهاتی نانەوتیی مانگی شەش رادەستی بەغداد دەکەین.

ئەو سەرچاوەیە بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، سەرجەم رێکارەکانی رادەستکردنی 120 ملیار دینارەکە تەواو بووە و ئامادەن بۆ رادەستکردن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی دەمێنێتەوە ئەوەیە، کە پاش رادەستکردنی ئەو بڕە پارەیە، بەغداد دەستبکات بە خەرجکردنی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێم.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی خولی دووەمی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوكردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 9ی بنەڕەتی بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوێكدا وەزارەتی پەروەردە ئاگاداری…
Total
0
Share