مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت

رۆژی چوارشەممە مووچەی دوو مانگی مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا دابەشدەکرێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیاری دابەشکردنەکە دوای تەواوبوونی رێکارەکانی وردبینی و ژمێریاری لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و گەیشتنی لیستەکان دێت بۆ گەنجینەکانی وەزارەتی دارایی هەرێم.

دەشڵێت، دابەشکردنی مووچەکان بەپێی بەرواری دەستبەکاربوونیان دەبێت لەسەر تەمویلی داهاتی ناوخۆی هەرێم.

ئەوەشی خستەروو، رۆژی چوارشەممە مووچەی هەردوو مانگی تشرینی یەکەم و تشرینی دووەمی مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا خەرجدەکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی كارەبا: پڕۆژەی ئەزموونيی كارەبای 24 كاتژمێری لە هەموو شار و ناوچەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایدەگەیەنێت، پڕۆژەی ئەزموونیی كارەبای 24 كاتژمێری لە هەموو شار و ناوچەكانی هەرێم جێبەجێدەكرێت. كەمال محەمەد…
Total
0
Share