جەیمس ڕیکۆردەکەی عەبدولجەبار دەشکێنێت؟

لیبرۆن جەیمس، ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا و لۆس ئەنجلس لەیکەرز لەبەردەم تۆمارکردنی ڕیکۆردێکی مێژووییدایە.

کەریم عەبدولجەبار، ئەفسانەی باسکەی ئەمریکا و (NBA) لە کاروانی وەرزشییدا خاوەنی ڕیکۆردی تۆمارکردنی زۆرترین ڕێژەی خاڵە کە 38387 خاڵە، لە بەرامبەردا لیبرۆن جەیمسی ئەفسانەی لەیکەرز تاوەکو ئێستا 37062 خاڵی تۆمارکردووە، لەم وەرزەدا دەکرێت ئەو ڕیکۆردە مێژووییە بشکێنێت.

لەو بارەیەوە جەیمسی ناسراو بە “پادشا” ڕایگەیاندووە، “لە کاتێکدا لێرە ئامادەم و دەزانم ڕیکۆردی مێژوویی کەریم عەبدولجەبار لەبەردەممدایە بۆ شکاندن، بەڕاستی دەستکەوتێکی گەورەیە، چونکە خەڵکانێک پێیانوابوو ئەو ڕیکۆردە ناشکێنرێت.”

وەرزی ڕابردوو لیبرۆن جەیمس بە کۆی خاڵە تۆمارکراوەکانی لە خولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکا و قۆناغی “پلەی ئۆف” بووە گۆڵکاری مێژوویی (NBA)، بەڵام ڕایەڵەی خولەکە پشت بە قۆناغە یەکلاکەرەوەکان نابەستێت و ڕیکۆردەکە لە پەڕاوی ژمارە پێوانەییەکاندا تۆمار نەکرا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی به‌ گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ ئێڤه‌رتۆنی برده‌وه‌

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 27ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی ئێڤه‌رتۆن بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی سیتی کۆتاییهات. ئەمڕۆ…
Total
0
Share