ئەوەی مباپێ بە ڕیاڵی کرد دێمبیلی بە بەرشلۆنەی دەکات

عوسمان دێمبیلی، لە ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بووەتە گرێکوێرە و زۆرینەی ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕیی یانە کەتەلۆنییەکە بێهیوابوون لە نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی، لەم هەفتەیەدا کۆبوونەوەیەکی گرنگ و یەکلاکەرەوە لەنێوان موسا سیسۆکۆی لێپرسراوی کارەکانی عوسمان دێمبیلی و ماتیۆ ئالیمانی بەڕێوەبەری وەرزشیی بەرشلۆنە ئەنجام دەدرێت.

لە کۆبوونەوەکەدا ئالیمانی کۆتا ئۆفەری یانەکەی دەخاتە بەردەستی سیسۆکۆ و دێمبیلی، بەو هیوایەی بە ئەنجامێک بگەن، لە کاتێکدا گرێبەستە نوێیەکە لەڕووی داراییەوە بۆ بارسا و بۆ خودی یاریزانەکەش گونجێنراوە.

موندۆ نووسیویەتی، ئەندامانی ئەنجوومەنی کارگێڕیی بارسا لە ئەستێرە فەرەنسییەکە بێهیوابوون و بە ڕێژەی لە سەددا 95 پێیان وایە گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و ڕوو دەکاتە یانەی پاریس سان جێرمان.

پاریسی خلێفی بە شێوەیەکی نهێنی لەگەڵ باڵە فڕیوەکەی بارسا لەسەر هێڵە و پێیان وایە دەبێتە باشترین جێگرەوە بۆ ئەنخێل دی ماریا، لە هەمان کاتدا گواستنەوەی دەبێتە جێبەجێکردنی یەکێک لە داواکارییەکانی کیلیان مباپێ.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: یەکێتی پرسی ژینگە بکاتە مەرجی دەنگدان بە حکومەتی نوێی عێراق

بابەتی دواتر

ئەتلەتیکۆ بۆ بەیل: سوپاس بۆ تۆ، بەڵام نامانەوێیت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share