تۆخێل داوای سێ یاریزانی نوێی كردووە

لەم هەفتەیەدا تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەری چێڵسی لەگەڵ تۆد بۆیلی سەرۆك كۆدەبێتەوە بۆ ئەوەی گفتوگۆ لەسەر كڕینی سێ یاریزانی نوێ بكەن.

پاش ئەوەی چێڵسی بە ئەنجامێكی قورس بە ئارسیناڵ دۆڕا، تۆماس تۆخێل توڕە بووە لەو پێكهاتەیەی بەدەستییەوەیەتی و پێیوایە هێشتا بۆ ڕكابەری كردن گونجاو نییە.

تۆخێل داوای لە سەرۆكی چێڵسی كردووە چاویان بە یەكتر بكەوێت بۆ ئەوەی هەندێ كێشە هەیە یەكلایی بكەنەوە.

بە پێی ڕاگەیاندنەكان بێت، تۆخێل داوای كڕینی سێ یاریزانی نوێ دەكات.

ئەو سێ یاریزانە دوانیان لە هێڵی بەرگریی یاریی دەكەن و ئەوەی تریش لە هێڵی هێرشبردن دەبێت.

چێڵسی وەرزی ڕابردوو پلەی سێیەمی خولی ئینگلتەرای گرت و دەیەوێت ئەمساڵ ڕكابەری ناسناوەكە بكات.

بابەتی پێشتر

داعش لە سێ شوێنی جیاواز هێرشیكرد.. كوژراو هەن

بابەتی دواتر

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئیلۆن مەسک پەیوەندیی سۆزداریی لەگەڵ هاوژینی هاوڕێکەی هەبووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share