چوار کەس بە “فێڵ” لە سەنتەری ئۆتیزمی هەڵەبجە دامەزراون

لە ناوئەو کەسانەی بەمەبەستی دامەزراندن لە سەنتەری ئۆتیزمی هەڵەبجە ناویان دەرچووە، دانیشتووی پارێزگاکە نین و بە نایاسایی دامەزراون.

کوێستان محەمەد وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند، “چوار کەس لەو کەسانەی ناویان بۆ دامەزراندن لە سەنتەری ئۆتیزم لە پارێزگای هەڵەبجە هاتووەتەوە، دانیشتووی پارێزگاکە نین و بە نایاسایی پشتگیری قائیمقامیان هێناوە بۆ ئەوەی بیسەلمێنن دانیشتووی پارێزگان”.

وتیشی، “دامەزراندنی ئەو چوار کەسە هەڵدەوەشێتەوە و ڕووبەڕووی رێککاری یاسایی دەکرێنەوە بەهۆی ئەوەی فێڵیان کردووە، چونکە پێشتر ڕامانگەیاندبوو مەرجە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات دانیشتووی سنووری پارێزگای هەڵەبجە بێت”.

ئاشکراشیکرد،” دامەزراندنەکان هەموویان هەڵناوەشێنەوە، ڕۆژی پێنجشەممە سێ کەس کە لە لیژنەی سەرپەرشتی دامەزراندنەکەیان کردووە سەردانی هەڵەبجە دەکەن و هەڵە و کەموکورتییەکان دەخەنەڕوو و چاکی دەکەن”.

جەختیشیکردەوە ،” بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران سەرجەم دامەزراندنەکان لەئێستادا بە شێوەی گرێبەستە، سەبارەت بە دیاریکردنی ساڵی خزمەتیش بۆیان دەکەوێتە ئەستۆی ئەنجومەنی باڵای ڕاژە”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حكومەت ئەمساڵیش ناتوانێت دایانبمەزرێنێت
مامۆستایانی وانەبێژ سەرەتای مانگی داهاتوو بایكۆت دەكەن

نوێنەری مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، تاوەكو 5/10 مۆڵەت دەدەن بە حكومەت كە بكرێنە مامۆستای گرێبەست، بەپێچەوانەوە…
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مەکتەبی هەڵبژاردنی یەکێتی: بەرنامەتان بۆ خزمەتکردنی زیاتری خەڵک جێبەجێبکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە رزگار حاجی حەمە، لێپرسراوی مەکتەبی هەڵبژاردن کرد.…
Total
0
Share