ئەفسانەی ئەسپەکان خانەنشین کرا

بیۆرن نیڵسن، خاوەنی خێراترین ئەسپی جیهان بڕیاریدا ئەسپە مێژووییەکەی خانەنشین بکات.

دوای مێژوویەکی گەورە و درێژخایەن و پڕ لە دەستکەوت و ناسناوی جیهانی و ناوخۆیی، بیۆرن نیلسن خانەنشینکردنی ئەسپەکەی بە ناوی “سترادیڤاریۆس” ڕاگەیاند، کە تەمەنی هەشت ساڵە.

نیلسن ئاماژەی بەوە کردووە، بڕیاری کۆتاییهێنان بە ژیانی وەرزشی “سترادیڤاریۆس”ی ئەفسانە دوای ئەوە هات کە مانگی رابردوو لە پێیدا تووشی پێکان بوو، هەرچەندە ئەسپە ناودارەکە گەڕایەوە بۆ فۆرمی ئاسایی خۆی، بەڵام کاتێکی زیاتری خایاند تاوەکو بەسەر پێکانەکەدا زاڵ بوو، خاوەنەکەی هەست دەکات نادادپەروەرانە دەبێت لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بیگەڕێنێتەوە بۆ پێشبڕکێکردن.

سترادیڤاریۆس، یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەسپەکانی پێشبڕکێ لە بەریتانیا و ئێرلەندا، لە ساڵی 2016 وە دەرکەوتووە، ژمارەیەکی زۆر ناسناو و ژمارەی پێوانەیی بەدەستهێناوە، چوار جار لەسەریەک توانیویەتی (Goodwood cup) و سێ جار نازناوی (Ascot Gold Cup) بباتەوە.

لە ساڵانی 2018 – 2019 – 2020 خەڵاتی باشترین ئەسپی ڕێڕەوی بەرگەگرتن و پێشبڕکێی مەودای درێژخایەی وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

كامێرای سەرژمێری لە هەندێك شەقامی هەولێر دادەنرێت

بابەتی دواتر

نێیمار بۆ یاریزانانی بەڕازیل: هاوکاریم بکەن

بابەتی پەیوەندیدار

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مشه‌و، چوارشه‌ممه‌ ململانێی هه‌ڵبژارده‌کان له‌ چوارچێوه‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌کانی گه‌ڕی شه‌شه‌می خولی نه‌ته‌وه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری به‌هێز…
زیاتر ببینە

ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی بایرن به‌رامبه‌ر به‌رشلۆنه‌ به‌شدارینه‌که‌ن

ئه‌گه‌رهه‌یه‌ دوو ئه‌ستێره‌ی کاریگه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن به‌هۆی پێکانه‌وه، نه‌توانن‌ به‌رامبه‌ر یانه‌ی به‌رشلۆنه‌ به‌شداریبکه‌ن. به‌پێی زانیارییه‌کانی بێلد سپۆرت،…
Total
0
Share