ڕۆناڵدۆ پێشكەشی سێ یانە كراوە

خۆرخی میندێز بەڕێوەبەری كارەكانی كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، یاریزانە پورتوگالییەكەی پێشكەشی سێ یانە كردووە بۆ ئەوەی پێش دەستپێكردنی وەرزی نوێ پەیوەندی بە یەكێكیانەوە بكات.

ڕۆناڵدۆ بڕیاریداوە ڕیزەكانی یانەی مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت لەپێناو ئەوەی وەرزی داهاتوو لە چامپیۆنز لیگ دانەبڕێت.

بە پێی هەواڵی ڕاگەیاندنەكان، خۆرخی میندێز بەڕێوەبەری كارەكانی ڕۆناڵدۆ، یاریزانەكەی پێشكەشی یانەی چێڵسی كردووە، بەڵام هێشتا وەڵامیان نەداونەتەوە.

دواتر ڕۆناڵدۆ پێشكەشی بایرن میونشن كراوە، ئیدارەی بایرن وتویەتی ئێمە گرنگی پێنادەین.

دوێنێش ناوی ڕۆناڵدۆ لەسەر مێزی گفتوگۆی یانەی بەرشلۆنە بووە، لاپۆرتای سەرۆكی وتویەتی بابەتەكە لەگەڵ تیمی هونەری باسدەكەم.

لە ئێستادا ڕۆناڵدۆ خواستی ئەوەیە لە یەكێك لەو یانانە یاریی بكات كە لە چامپیۆنز لیگدا بەشدارن و گرنگ نییە بەلایەوە چ یانەیەكە.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

گەلەگورگ هاوڵاتییەكیان خوارد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share