خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

خشته‌ و کاتی یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ به‌ کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئەمڕۆ، یەکشەممە خولە ناوخۆییەکانی ئەوروپا بەردەوامیان دەبێت و چەندین ڕوبەڕوبوونەوەی بەهێز ئەنجامدەدرێن.

لە خولی نایابی ئینگلیزی یارییەکانی هەفتەی 25 بەردەوامیان دەبێت، لە گرنگترینیاندا وێستهام میوانداری تۆتنهام دەکات و کاتژمێر (7:30) بەکاتی هەرێمی کوردستان یاری لوتکە لە نێوان ئارسیناڵ و مانچستەر سیتی ئەنجامدەدرێت،

ئیسپانیەکان کێبڕکێکانی لالیگا بەهێزتر دەکەن و یارییەکانی هەفتەی 24 ئەنجامدەدرێت، یانەی بەرشلۆنە لە کامپ نو میوانداری قادیش دەکات و ئەتلەتیک بلباو ڕوبەڕوی ڤیاڕیاڵ دەبێتەوە.

لە ئیتاڵیا هەفتەی 23 بەردەوامی دەبێت، لە گرنگترینیاندا یانەکانی ناپۆلی و ڕۆما لەدەرەوەی یاریگای خۆیان بەرانبەر ئاتالانتا و بینیڤێنتۆ یاریدەکەن، کاتژمێر (5:00) یاری لوتکە لە نێوان میلان و ئینتەرمیلان ئەنجامدەدرێت.

خولەکانی ئەڵمانیا و فەرەنساش هاوشێوەی خولەکانی دیکە بەردەوام دەبن، لە گرنگترین یارییدا پاریس سانت جێرمان یاری لوتکە بەرامبەر مۆناکۆ ئەنجامدەدات.

 

پریمەرلیگ (هەفتەی 25)

وێستهام – تۆتنهام (3:00)

ئستۆن ڤێلا – لیستەر سیتی (5:05)

ئارسیناڵ – مانچستەر سیتی (7:30)

مانچستەر یونایتد – نیوکاسڵ (10:00)

 

لالیگا (هەفتەی 24)

بەرشلۆنە – قادیش (4:00)

ڕیاڵ سۆسیداد – دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس :(6:15)

هوێسکا – غەڕناتە (8:30)

ئەتلەتیک بلباو – ڤیاڕیاڵ (10:00)

 

سیریا ئەی (هەفتەی 23)

پارما – ئودینێزی (2:30)

میلان – ئینتەرمیلان (5:00)

ئاتالانتا – ناپۆلی (8:00)

بینیڤێنتۆ – ڕۆما (10:45)

 

بوندس لیگ (هەفتەی 22)

ئاوگسبۆرگ – بایەرلیڤەرکوزن (3:30)

هێرتا بەرلین – لایپزیک (5:30)

هۆفنهایم – ڤێردەربریمەن (8:00)

 

لیگا 1 (هەفتەی 26)

مۆنتیپیلێ – ستاد ڕینس (3:00)

لانس – دیجۆن (5:00)

نیس – میتز  (5:00)

نیم ئۆڵۆمپیکۆ – بۆردۆ  (5:00)

ستراسبۆرگ – ئینجێ  (5:00)

لۆریان – لیل (7:00)

پاریس سان جێرمان – مۆناکۆ (11:00)

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئارسیناڵ سێ خاڵی له‌ لیڤه‌رپوڵ داماڵی و لووتکه‌ی پریمه‌رلیگی گرته‌وه‌

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یارییه‌کانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌‌می خولی نایابی ئینگلیزی ئه‌نجامدران، یانه‌ی ئارسیناڵ له‌ نێو یاریگای خۆیدا یاریی لووتکه‌ی له‌…

یارییه‌کانی ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ی خوله‌کانی ئه‌وروپا به‌کاتی هه‌رێمی کوردستان

ئه‌مڕۆ، یه‌کشه‌ممه‌ پاش کۆتاییهاتنی هه‌فته‌ی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کان، چالاکی خوله‌ ناوخۆییه‌کانی ئه‌وروپا به‌رده‌وامی ده‌بێت و چه‌ندین یاری ئاگرین ئه‌نجامده‌درێن.…
Total
0
Share