ڕیاڵ مەدرید پلانی “سەنتەری ئەوروپا”ی کار پێکرد

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بە ئاراستەی جود بێلینگهام، یاریزانی ئینگلیزی یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دەستپێکردووە، لە هەوڵەکانیشدا سەرکەوتوو بوون.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکا، جود بێلینگهام داواکراو و ئامانجی سەرەکی یانەی ڕیاڵ مەدریدە لە مێرکاتۆی هاوینی 2023، تەنانەت داوایان لە خۆی و لێپرسراوی کارەکانی کردووە گرێبەستیان لەگەڵ بوروسیا دۆرتمۆند نوێ نەکەنەوە، هەروەها گرێبەستی یانەی لیڤەرپوڵ ڕەتبکەنەوە، یاریزانەکەش داواکارییەکەی جێبەجێکردووە.

مارکا نووسیویەتی، تێکەڵبوونی بێلینگهام لەگەڵ کاماڤینگا، چوامینی، ڤاڵڤێردی دەچێتە خانەی پلانەکانی پێشووی فلۆرنتینۆ پێرێزەوە، کە بە پلانی “سەنتەری ئەوروپا” ناودارکراوە.

بەپێی ئەو پلانە، باشترین ناوەندکارەکانی جیهان لە ڕیاڵ کۆدەکرێنەوە، هەر بەو هۆیەشەوە دەبنە خاوەنی بەهێزترین هێڵی ناوەند و براوەی جەنگی ناوەند لە سەرجەم یارییەکاندا.

بابەتی پێشتر

ڕووبەڕووبوونەوەی فیوری و جۆشوا شکستیهێنا

بابەتی دواتر

پۆرتوگالییەکان لە کریستیانۆ هەڵگەڕانەوە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share