ئالکاراز سێ هەفتەیە لە لووتکە نایەتە خوارەوە

یاریزانی تێنسی ئیسپانی، کارلۆس ئالکاراز بۆ ماوەی سێ هەفتەیە پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی بواری تێنسی سەرزەویدا پاراستووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێکەوتی 26ی ئەیلول فیدراسیۆنی تێنسی سەرزەوی نوێترین ڕیزبەندیی یاریزانە پیشەگەرەکانی بڵاوکردەوە، ئالکاراز بۆ هەفتەی سێیەم لەسەریەک ناوی لە سەروبەندی یاریزاندا هاتووە.

لاوە بەهرەدارەکەی ئیسپانیا لە ماوەی ڕابردوودا ناسناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکای بەدەستهێنا، بەو سەرکەوتنە پێگەی خۆی لە پلەی یەکەمی ڕیزبەندیی یاریزاناندا جێگیرکرد.

لە ڕیزبەندییە نوێیەکەدا گۆڕانکاری گەورە بەسەر نۆ باشترین پلەی سەرەتادا نەهاتووە، تەنها یانیک سینەری ئیتاڵی توانیویەتی بۆ پلەی دەیەم سەربکەوێت.

ڕیزبەندییەکە لە ئێستادا بەم جۆرەیە:

  • کارلۆس ئالکاراز 6740 خاڵ
  • کاسپەر ڕوود 5850 خاڵ
  • ڕافائێل نادال 5810 خاڵ
  • دانیێل مێدڤێدێڤ 5065 خاڵ
  • ئەلیکساندەر زڤێرێڤ 5040 خاڵ
  • ستیفانۆس تسیتسیپاس 4810
  • نۆڤاک دیۆکۆڤیچ 3570 خاڵ
  • کامیرۆن نۆری 3550 خاڵ
  • ئاندرێ ڕوبلێڤ 3390 خاڵ
  • یانیک سینەر 3200 خاڵ
بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) لیڤەرپوڵ لوتکەی 34ی لە یونایتد بردەوە و هیوای چامپیۆنزلیگی بۆ گەڕایەوە

ئەمشەو، پێنجشەممە یانەی مانچستەر یونایتد یاریی دواخراوی هەفتەی 34ی پریمەرلیگی بەرامبەر لیڤەرپوڵ ئەنجامدا و دۆڕاندنێکی چاوەڕواننەکراویان تۆمارکرد، بەپێی…
Total
0
Share