داهاتی ڕیاڵ مەدرید لەم وەرزەدا دەگاتە 800 ملیۆن

سەرۆکی ڕایەڵەی یانەکانی ئیسپانیا، خاڤێر تیباس چەندین جار ئاماژەی بەوەکردووە، کە کاروبارە داراییەکانی یانەی ڕیاڵ مەدرید بەباشترین شێوە بەڕێدەکات.

ڕیاڵ مەدرید یەکێکە لەو یانانەی بە باشترین شێوە لەڕووی داراییەوە پارێزگاری لە پێگەی خۆی کردووە، بەبێ ئەوەی زیانە داراییەکانی سەردەمی کۆرۆنا کاریگەرییان لەسەر دروستبکات.

بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی “تو پلەیبوک”، یانەی شاهانە وەرزی ڕابردوو بڕی 800 ملیۆن یورۆ داهاتی ساڵانەی بووە، 100 ملیۆنیان بە فرۆشتنی یاریزانان کۆکردووەتەوە، هەروەها بەبڕی 177 ملیۆن زیادەی بەکارخستنیان کەمکردووەتەوە، لەڕوویەکی دیکەوە بڕی 40 ملیۆن زیادەی داهاتیان بە فرۆشتنی ڕامۆس، ڤاران، ئۆدیگارد، دیاز گەڕاندووەتەوە سەر داهاتی یانە.

بڕیارە 20ی تشرینی دووەم ئەنجومەنی کارگێڕیی یانەی ڕیاڵ مەدرید کۆبوونەوەی ئاسایی سەبارەت بە پڕۆژەی دارایی 2022 ئەنجامبدات، بەئەگەرێکی بەهێزەوە هەمان هەنگاوەکانی 2021 جێبەجێدەکرێنەوە  و داهاتی ساڵانە دەگاتە 800 ملیۆن یورۆ و زیاتر.

بابەتی پێشتر

میتاڤێرس.. هۆشداری لە جیهانە خەیاڵییەكەی مارك زۆکەربێرگ دەدرێت

بابەتی دواتر

بەهۆی کۆرۆناوە مەشقە ئامادەکارییەکانی ئەڵمانیا هەڵوەشێندرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share