ئەنچیلۆتی چۆن توانی لیڤاندۆڤسکی ڕابگرێت

کارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید نهێنی بردنەوەى کلاسیکۆی ئاشکراکرد و باسیشی لەوە کرد کە چۆن لیڤاى ڕاگرتووە.

ئەنچیلۆتی وتی سودم لە شکستەکەى وەرزی ڕابردوو وەرگرتووە بۆ ئەوەى بردنەوە لەم یارییە بەدەست بهێنم.

باسیشی لەوە کرد کە میلیتاوی داناوە بۆ ئەوەى بەتەنها سەرپەرشتی لیڤا بکات.

بەشێک لە قسەکانی ئەنچیلۆتی

/ میلیتاوم بەكارهێنا بۆ فشاركردنە سەر لیڤاندۆڤیسكی

/ تایمی یەكەم نمونەیی یاریمان كرد

/ناتوانم هەموویارییەك سود لە پێنج گۆڕانكاری وەربگرم بە پێی یارییەكان دەگۆڕێت

/ بەدڵنیاییەوە سودم لە شكستی وەرزی ڕابردوو وەرگرت و ڕێگەیەكی نوێم دانا بۆ بردنەوە

/ ئاهەنگ دەگێڕین گەر كەریم بنزیمە تۆپی ئاڵتونی بەدەست بهێنێت

/ ویستمان یارییەكی ئاسان بكەین و لەخۆمانی قورس نەكەین بردنەوەمان بەدەستهێنا و سێ خاڵمان كۆكردەوە و ئاستێكی بەرزیشمان پێشكەشكرد

/ یاریەكی نمونەیی گەورەمان ئەنجامدا

/ پێموایە ناوبژیوان كارێكی گەورەی كرد ئەمشەو

/ كروس و ڤالڤێردی یارییەكی نمونەیان كرد

/ سێ خاڵەكە زۆر گرنگ بوو چونكە لە ڕكابەری ڕاستەوخۆمان بو

بابەتی پێشتر

چاڤی هەست بە شەرم دەکات

بابەتی دواتر

خوێندنگەیەک لە بری نەوت بەنزینیان پێدراوە ئاگریگرتووە و چوار کەس بریندارن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڤینیسیۆس لە پار باشترە

لە دوو یاریی ڕابردوودا کێشەى کەمتر ڕووبەڕووی ڤینیسیۆسی بەرازیلی بووەتەوە. لە چاو وەرزی رابردوودا ، کێشەکانی ڤینیسیۆس کەمتر…
Total
0
Share