سلێمانی دەستبەسەر دەیان تۆن خۆراکی خراپبوودا گیرا

قائیمقامیەتی سلێمانی لە کۆگایەکدا دەستیگرت بەسەر دەیان تۆن خۆراکی ماوەبەسەرچوو و خراپبوودا کە خاوەنەکەی بەنیازبووە بیانکاتە ناو کیس و زەرفی نوێوە.

لە کۆگاکەدا چەند جۆرێک خۆراک هەبوون، کە بەسەرچوون، بەڵام خاوەنی کۆگاکە بەنیازبووە لە ناو کیس و زەرفی نوێدا جارێکی دیکە ساغیانبکاتەوە.

هەندێک لە خۆراکەکان بەو ئامێرانەی لە کۆگاکەدا بوون نزیکەی ساڵێک بەروارەکەیان نوێکراوەتەوە.

کۆگاکە نزیکەی 10 جۆری جیاواز خۆراکی تێدابووە، کە هەندێکیان بەسەرچوون و بەشێکیشیان چەند ڕۆژێکی کەمیان ماوە بەسەربچن.

لەناو خۆراکەکاندا گوێز، کشمیش، هەنجیری وشک، قەیسی، قاوە و فستق هەبوون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کونسوڵخانەی فەڕەنسا: هێرشەکەی سەر هەولێر دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە

کونسوڵخانەی فەڕەنسا لە هەولێر، لەبارەی هێرشەکەی شەوی ڕابردووتری سەر فڕۆکەخانەی هەولێرەوە ڕایگەیاند، “ئەوە دەستدرێژییەکی قبوڵنەکراوە.” لە ڕاگەیەندراوەکەی کونسوڵخانەی…
Total
0
Share