قوباد تاڵەبانی لەگەڵ لێپرسراو و ئەندامانی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتی کۆبووەوە

قوباد تاڵەبانی، سەرپەرشتیاری مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، سەردانی خانەقینی کرد و لەگەڵ شێرکۆ میروەیس لێپرسراوی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەندی خانەقینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی دکتۆر خسرەو گوڵ محەمەد، نوێنەری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی بۆ ئەنجومەنەکانی ئەو حزبە بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی دۆخی ئێستای خانەقین و ئەو کێشە و گرفتانەی رووبەڕووی دانیشتووانی خانەقین دەبنەوە کرا.

لێپرسراوی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دوای گوێگرتن لە بیر و بۆچوونی ئەندامانی مەڵبەند رایگەیاند، “ئەرکی بەرپرسان و کادرانی یەکێتییە لەناو خەڵکدابن و بەدەم داواکارییەکانی هاوڵاتییانی خانەقینەوە بچن، چونکە داواکاری دانیشتووانی خانەقین داواکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە”.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا باسی هەڵبژاردن کرا و لەوبارەیەشەوە قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بە گرنگیی بەشداری هاوڵاتییان کرد لە هەڵبژاردنەکاندا و داوایکرد، بەرپرسان و کادرانی یەکێتی هەموو هەوڵێک بدەن تا خەڵکێکی زیاتر بەشداری لە پڕۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکاندا بکەن.

هەروەها داواشیکرد بە چاوکراوەییەوە چاودێری پڕۆسەکە بکەن و یارمەتیدەربن لە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکان بە شێوەیەکی پاک و بێگەرد تا مافی دەنگدەران نەفەوتێت.

وتیشی، “کاندیدەکان پاش سەرکەوتنیان، ببنە خزمەتکاری خەڵک، چونکە ئامانجی بەرپرسیارییەتی، دەبێت خزمەتکردن بێت نەک بەرژەوەندی تایبەت”.

بابەتی پێشتر

وتەبێژی یەکێتی: ئێزدییەکان وەک پێکهاتەیەکی گرنگی کۆمەڵی کوردەواری سەیردەکرێن

بابەتی دواتر

لیژنەیەک بۆ بەدواداچوونی ئەو زەویانەی لە بانگەشەی هەڵبژاردندا دابەشکراون پێکدەهێندرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share