سەرۆکی غینیای ئیستیوائی دوای 43 ساڵ دەسەڵات خۆی کاندید دەکاتەوە

تیۆدۆرۆ ئۆبیانگ نگیوما مباسۆگۆ، تەمەن 80 ساڵ و سەرۆکی غینیای ئیستیوائی کە ماوەی 43 ساڵە لە دەسەڵاتدایە، بۆ ویلایەتی شەشەمی سەرۆکایەتی وڵاتەکەی کاندید کرایەوە.

جێگری سەرۆکی غینیای ئیستیوائی، کە هاوکات کوڕی سەرۆکیشە ڕایگەیاند، ” بەهۆی ئەو ئەزموونە سەرۆکایەتی و سیاسییەی هەیەتی، حیزبی حاکم بە کۆی دەنگ تیۆدۆرۆ ئۆبیانگ نگیوما مباسۆگۆ، بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کاندید بکەن کە بڕیارە لە 20ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ ئەنجامبدرێت.

ئوبیانگ، لەساڵی 1979 وە، پۆستی سەرۆکایەتی غینیای ئیستیوائی وەرگرتووە، ژمارەی پێوانەیی لە درێژی ماوەی دەسەڵات لەنێوان ئەو سەرۆکانەی تائێستا لە ژیاندا ماون تۆمارکردووە، جگە لەو وڵاتانەی سیستەمیان پاشایەتییە.

حیزبی دیموکراتی غینیای ئیستیوائی کە ئۆبیانگ سەرۆکایەتی دەکات %90ی کورسییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران و کۆی کورسییەکانی ئەنجومەنی پیران کە لە 70 کورسی پێکهاتووە، گرتووە هەر بۆیە بردنەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ئەم جارە مسۆگەر کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەندەن دەیەوێت سەبارەت بە پرسی پەنابەرانی وڵاتەکەی لەگەڵ چوار وڵاتی دیکە رێکبکەوێت

رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ چوار وڵات لە دانوستاندایە سەبارەت بە ئەنجامدانی رێککەوتنێکی هاوشێوەی رێککەوتنەکەی…
زیاتر ببینە

ئەوروپا: بەردەوامی سەركوتكردن لە سەردەمی ئەردۆغاندا پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیا دژواردەكات

بەرپرسێكی یەكێتی ئەوروپا ڕایدەگەیەنێت، قوڵكردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ توركیادا دژوار دەبێت، چەندێك سەركوتكردن لە سەردەمی ئەردۆغاندا بەردەوام بێت. شارل…
Total
0
Share