هیندستان ئامادەكاری دەكات بۆ كڕینی نەوتی ئێران

بەرپرسانی حكومەتی هیندستان ئاشكرایانكردووە، لە ئەگەری سوككردنی سزاكانی ئەمریكا لەسەر ئێران، ئامادەكاریمان كردووە بۆ وەرگرتنی نەوتی ئێران.

گەورە بەرپرسێك لە حكومەتی هیندستان ئەمڕۆ چوارشەممە 10ی نیسان بە بلۆمبێرگی ڕاگەیاندووە، “كۆمپانیاكانی سوتەمەنی لە هیندستان ئامادەكاری پێشوەختەیان كردووە بۆ ئەوەی لە ئەگەری لابردن و سوككردنی سزاكانی سەر ئێران، نەوتی ئەو وڵاتە بە خێرایی هاوردە بكەن”.

باسی لەوەشكردووە، “ئامادەكارییەكان مەرجەكانی بازرگانی و ڕێوشوێنەكانی هەڵسەنگاندنی جۆری نەوتەكە لەخۆ دەگرێت”.

هیندستان بە سێیەم گەورە كڕیاری نەوت لە جیهاندا ئەژمار دەكرێت، لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەدایە سەرچاوەكانی وزە هەمەچەشن بكات بۆ ئەوەی چیتر پەنا نەباتە بەر كڕینی نەوت بەو قەبارە گەورە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، سەرۆکی کۆمپانیای ڤایزەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو

ئەلبێرت پۆرلا، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای ڤایزەر، ڕایگەیاند، دوای بەکارهێنانی چوار ڤاکسین، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە. ئەلبێر پۆرلا، سەرۆکی…
Total
0
Share