كۆی سامانەكەی شاژنە ئەلیزابێس ئاشكراكرا

شاژنە ئەلیزابێس-ی دووەم

گۆڤاری (فۆڕبس) ڕاپۆرتێكی دەربارەی سامانی خێزانی شاهانەی بەریتانیا و بەدیاریكراوی شاژنە ئەلیزابێس-ی دووەم بڵاوكردەوە و ئاماژەی بەوەدا سامانی كەسیی شاژن بەهاكەی دەگاتە 500 ملیۆن دۆلار.

گۆڤارەكە ڕونیكردوەتەوە، بەهای تاجەكەی شاژن، كە ناكرێت بفرۆشرێت، بە نزیكەی 28 ملیار دۆلار دەخەمڵێندرێت، كۆشكی باكنگهام (4.9 ملیار دۆلار)، باڵەخانەی كۆرنواڵی شاهانە (1.3 ملیار دۆلار)، باڵەخانەی لانكستەر (748 ملیۆن دۆلار)، كۆشكی كینسینگتۆن (نزیكەی 630 ملیۆن دۆلار و بینای كراون ئەستیت لە سكۆتلەندا (592 ملیۆن دۆلار).

بەپێی دایڤید های، سەرۆكی جێبەجێكاری كۆمپانیای (Brand Finance)، خێزانی شاهانە قازانج لە دامەزراوەی شاهانەی بەریتانی – The Firm بەدەستناهێنێت كە تەمەنی 1000 ساڵە، سەرەڕای ئەوەی بە نزیكەی 2.7 ملیار دۆلاری ساڵانە بەشداربووە لە ئابوریی شانشینی یەكگرتوو بەر لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

ئاماژەی بەوەشكرد، كاریگەری خێزانی شاهانە لەسەر ئابوریی شانشینی یەكگرتوو بەشێوەیەكی گشتی لەڕێی گەشتوگوزارەوەیە.

لەدوای ئەوەی لە ساڵی 1952وە تەختی شاهانەی لە باوكییەوە بۆ ماوەتەوە، شاژنە ئەلیزابێس-ی دووەم سەرۆكایەتی The Firm دەكات، تەنانەت ئەگەر بڕیاری یەكلاكەرەوەشی نەبێت لە چۆنیەتی بەڕێوبردنی كاروبارەكان.

شاژن لە جێبەجێكردنی ئەركەكەیدا ژمارەیەك لە گەورە ئەندامانی خێزانی شاهانە هاریكاری دەكەن، كە لەئێستادا ژمارەیان بۆ حەوت كەس كەمبووەتەوە پاش وازهێنانی شازادە هاری و میگان ماركل-ی هاوسەری لە ئەركە فەرمییەكانیان.

ئەو ئەندامانەش بریتین لە شازادە چارلز و كامێلا-ی هاوسەری، شازادە ولیام و كیت-ی هاوسەری، شازادە ئان-ی كچی شاژن و شازادە ئیدوارد-ی كوڕە بچوكی شاژن و سۆفی هاوسەری.

س: فۆڕبس + RT

بابەتی پێشتر

ئەمریكا بەهۆی كۆرۆناوە دوو گورزی گەورەی بەركەوتووە

بابەتی دواتر

نرخی نەوت بەهۆی کەمبوونەوەی یەدەگی وزە بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share