تۆمەتبارێک دەستگیرکرا ئاڵتوون و پارەی لە دراوسێکەیان دزیبوو

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە بڕێک پارە و 17 مسقاڵ ئاڵتوونی لە دراوسێکەیان دزیبوو.

لە ڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی گەرمیان بڵاویکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە ڕووداوی دزییەکە لە ماوەی کەمتر لە یەک کاتژمێردا تۆمەتبارەکەیان دەستگیرکرووە و دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، هاوڵاتییەک لە کاتژمێر 8:00ی شەوی ڕابردوو ئاگاداریکردوونەتەوە کە لە گەڕەکی ژاڵەی ناحیەی ڕزگاری دزی لێکراوە.

پۆلیسی ڕزگاری لە ماوەی کاتژمێرێکدا توانیویەتی تۆمەتبارەکە بەناوی (م. ا. ف) دەستگیربکات و لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیناوە بە تاوانەکەیدا.

ئەو تۆمەتبارەی دەستگیرکراوە بڕی یەک ملیۆن و 300 هەزار دینار و 17 مسقاڵ ئاڵتوونی لە دراوسێکەیان دزیوە، ئێستا بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەركردایەتییەكی یەكێتی: باڵێکی پارتی قەیران بۆ لەباربردنی دەستپێشخەرییەکان دروستدەکات

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتی رایدەگەیەنێت، باڵێکی کەمینەی پارتی هەمیشە هەوڵی تێکدانی پەیوەندی و دەستپێشخەرییەکان دەدات. فه‌هیمه‌ سابر حه‌مه‌د، ئه‌ندامی…
Total
0
Share