شاندی باڵای پارتی و یەکێتی لە کۆبوونەوەدان

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 6ی کانونی یەکەم گەیشتە سلێمانی و لەلایەن بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانەوە پێشوازییان لێکرا و ئێستا شاندی هەردوولا لە کۆبوونەوەدان.

شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان بە سەرۆکایەتیی، هۆشیار زێباری، پشتیوان سادق و مەحمود محەمەد، لەلایەن شاندی باڵای یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەسەرۆکایەتیی، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی، خەسرەو گوڵ محەمەد، ڕزگار عەلی و سۆران جەمال تاهیرەوە پێشوازییان لێکرا و کۆبوونەوەی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی دەستیپێکردووە.

هەر ئەمڕۆ شاندی باڵای پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی بزوتنەوەی گۆڕان دەکات و لەگەڵ شاندی بزوتنەوەکەدا کۆدەبنەوە.

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی شاندی باڵای پارتی و یەکێتی بەمەبەستی زەمینەسازی دەبێت بۆ کۆبوونەوەی سێ قۆڵی نێوان هەریەکە لە پارتی، یەکێتی و گۆڕان.

تەوەرەکانی کۆبوونەوەی سێ قۆڵی بریتی دەبێت لە، دۆخی ئێستای هەرێمی کوردستان کە لەبەردەم گۆڕانکارییەکاندا و پەیوەندییەکانی لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغداد تاوتوێدەکرێن.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەدوای 18 کاتژمێر پەیامێکی بێ سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکانی بۆردومانەکەی عەربەت بڵاوکردەوە

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 18 کاتژمێر بەسەر هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت پەیامێکی بڵاوکردەوە.…
Total
0
Share