چیرۆکی ئەو منداڵەی لە نەخۆشخانە گۆڕدرا

لە ساڵی 1989  و یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری پۆلیای باشووری ئیتاڵیا، دوو منداڵ لەکاتی لەدایکبوونیان دەگۆڕێن و لەدوای تێپەڕبوونی زیاتر لە 10 ساڵیش ڕاستییەکە ئاشکرادەبێت و لە دادگا داوای قەرەبوو دەکەن.

سەرەتای چیرۆکەکە لەوەوە دەستپێدەکات، کاتێک لەمانگی تەمموزی ساڵی 1989 ژنێک بەناوی کاترینا لە نەخۆشخانە منداڵێکی کچی دەبێت و ناوی دەنێت، ئەنتۆنیلا، لەهەمان رۆژ و دوای 10 خولەک لەهەمان نەخۆشخانە ژنێکی دیکە بەناوی لۆریتا منداڵێکی کچی دەبێت و ناوی دەنێت لۆرینا، بەڵام ئەنتۆنیلا و لۆرینا هەر لەو نەخۆشخانەیە دەگۆڕێن و هەریەکەیان دەکەوێتە لای خێزانی ئەوی دیکە.

سەرەتای دەرکەوتنی ڕاستی چیرۆکەکەش بۆ ساڵی 2012 دەگەڕێتەوە، کاتێک بەڕێکەوت دایکە ناڕاستەقینەکەی ئەنتۆنیلا وێنەیەکیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەکاتەوە، بەهۆی ئەوەی ناوچەکەیان بچوکە و بەشێک لە خەڵکەکەی یەکتر دەناسن، کاتێک دایکە ڕاستەقینەکەی وێنەکە دەبینێت، سەری دەسوڕمێت کە لێکچونێکی زۆریان لەگەڵ وێنەکەدا هەیە، هەر بۆیە بەپەلە پەیوەندی بە لۆریناوە دەکات و داوای ئەنجامدانی پشکنینی DNA لێدەکات.

ئەو دوو منداڵە بەهۆی گۆڕینیان لە نەخۆشخانە هەریەکە و بەشێوازێکی جیاواز لەوە ژیاوە، کە دەبوو تێیدا بێت، ئەنتۆنیلا لەخێزانێکی پڕ لە توندوتیژی ژیاوە، تا ئەو کاتەی دایکی وازی لێیهێناوە و براوەتە خانەی بێسەرپەرشتان، بەڵام لۆرینا ژیانێکی باشتری هەبووە، هەرچەندە لەتەمەنی 18 ساڵی ماڵەوەی جێهێشتووە و هاوسەرگیریکردووە”.

لەدوای ئەو ڕووداوە، سەرجەم ئەو کەسانەی قوربانی ئەو ڕووداوەن داوای قەرەبوویەکی خەیاڵیان لە دادگا کردووە، ئەنتۆنیلا داوای قەرەبووی نیو ملیۆن دۆلاری کردووە، دایکی 215 هەزار یۆرۆ، برا ڕاستەقینەکەشی داوای 82 هەزار دۆلاری کردووە.

بابەتی پێشتر

ڕۆناڵدۆ دوای مۆندیال واز لە یاریی ناهێنێت

بابەتی دواتر

ڕۆژنامەی بێڵد خاڵە لاوازەكانی ناگیلسمان ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share