بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە فالح فەیاز، سەرۆكی دەستەی حەشدی شەعبی.
لە دیدارێكدا شاڵاو کۆسرەت ڕەسوڵ و خالید شوانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی ئامادەیبوون، دوایین پەرەسەندنە سیاسی و ئەمنییەكان تاوتوێكران و هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی بەردەم پرۆسەی سیاسی و ڕەوینەوەی گرژییەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی جەختی لە بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری كردەوە و داوایكرد لایەنەكان نەرمی بنوێنن و سازش لە داواكارییەكان بكەن، چونكە ژیان و گوزەرانی هاوڵاتییان كاری لەپێشینەیە و دەبێت هەموو هەنگاوەكان بەو ئاراستەیەدا بن.