عەبادی بڕیاریدا و بەشداریی هەڵبژاردن ناکات

حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانیی نەسر بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی راگەیاند.

هاوپەیمانیی نەسر، بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، هاوپەیمانییەکە و کاندیدەکانی، بەشداریی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران ناکات و تەنها پاڵپشتیی ئەو کاندیدانە دەکات، کە بە “گونجاو و لێهاتوو”ـیان دەزانێت لەناو لیستی هاوپەیمانیی هێزەکانی دەوڵەتی نیشتمانی.

هاوپەیمانییەکە دەڵێت، هۆکاری بەشدارینەکردنیان لە هەڵبژاردندا، دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی پتەویی لە سەپاندنی کۆنترۆڵی یاسایی کە رێگری لە دەستکاریکردن و کڕینی دەنگەکان بکات، هەروەها بەکارهێنانی پارەی گشتی و دەرەکی و، بەکارهێنانی سامانی دەوڵەت بۆ بەرژەوەندیی تایبەت.

هاوپەیمانیی نەسر جەختیش لە پێویستیی “راستکردنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن” دەکاتەوە.

بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، رۆژی 11ـی 11ـی 2025، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەدەچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پارەی کارمەندانی سەر سندووقەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان خەرجدەکرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بڵاویکردەوە، وەزیری دارایی رەزامەندی دەربڕیوە بە پێکهێنانی لیژنەیەک بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی کارمەندانی سەر…
زیاتر ببینە

وەزارەتی تەندروستیی عێراق روونکردنەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی ئیریس دەدات

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرایدەکات، ڤایرۆسی ئیریس نەگەیشتووەتە عێراق بەڵام دوورنییە بگات. سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە…
Total
0
Share