ئاگرێکی گەورە لە پێشانگایەکی ئۆتۆمبێل لە ناوچەی عەلاوی لە بەغداد کەوتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان جگە لە زیانی ماددی، هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی بەغداد رایگەیاند، ئاگر لە پێشانگایەکی چاککردنەوە و فرۆشتنی پارچەی یەدەگ لە ناوچەی عەلاوی کەوتەوە و لە ماوەیەکی کورتدا کۆنتڕۆڵکرا.
ئاماژەی بەوەشدا، لە رووداوەکەدا هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.
لەو پێشانگایەی ئاگرەکەی لێکەوتەوە چەندین ئۆتۆمبێلی گرانبەها و مۆدێرنی لێبووە، بەرگریی شارستانی دەڵێت، تواندراوە ئەو ئۆتۆمبێلانە دووربخرێتەوە و ئاگرەکە کەمترین زیانی ماددی هەبووە.