دوو ئەندازیاری عێراقی داهێنانێكی جیهانی دەكەن

بۆ یەكەم جار لەسەر ئاستی عێراق و دووەمی سەر ئاستی جیهان، دوو ئەندازیاری عێراقی مافی داهێنانێك بەدەستدەهێنن.

داهێنانەكە لە بواری ئەندازیاریی شارستانیدایە. دوو ئەندازیاری پارێزگای دیالە جۆرێك لە گیراوەی چیمەنتۆیان بەرهەمهێناوە كە هاوشێوەی (كەف)ـە و كێشی سووكە و توانای بەرگەگرتنی زۆرە.

ئەو گیراوەیەی چیمەنتۆ كە دەكرێت بلۆكی لێدروستبكرێت یاخود ڕووكاری شوێنەكانی پێ ڕووپۆش بكرێت، پاشماوەی زیانبەخش بە ژینگە و ڕیشاڵ لە پێكهاتەكەیدا بەكارهێنراون و بەوەش توانای بەرگەگرتنی پاڵەپەستۆی زیاتری هەیە.

وەسفی عەبدوڵڵا ئەندامی سەندیكای ئەندازیارانی دیالە دەڵێت، “داهێنانەكە بەرئەنجامی لێكۆڵینەوەیەكی زۆر گرنگە كە چیمەنتۆیەكی سووكی بەهێزی تەمەندرێژی لێبەرهەمهاتووە”.

بەپێی وتەی وەسفی عەبدوڵڵا، ئەو چیمەنتۆیەی دوو ئەندازیارەكە بەرهەمیانهێناوە، سوودی ئابوریی گەورە بە عێراق دەگەیەنێت و ڕۆڵی گرنگی دەبێت لە كەمكردنەوەی پیسبوونی ژینگەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزاریی تێلیگرام لە عێراق دەستیپێکردەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق، ڕایگەیاند، خزمەتگوزارییەکانی…
Total
0
Share