بومەلەرزەیەکی بەهێز مەکسیکی هەژاند

بومەلەرزەیەکی بەهێز بە گوڕی 7.4 پلە بە پێوەری ڕێختەر مەکسیکی هەژاند و لەئێستادا مەترسیی بەرزبوونەوەی شەپۆلی دەریا و دروستبوونی تسونامی لەئارادایە.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ساڵی  1985  و2017 بومەلەرزەیەکی بەهێز بەشی ڕۆژئاوای مەکسیکی هەژاند، کە گوڕەکەی 7.4 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر.

کلۆدیا شینباوم سەرۆکی شارەوانی مەکسیکۆی پایتەخت ڕایگەیاند، “تا ئێستا لە هیچ زیانێکی بومەلەرزەکە ئاگادارنەکراوینەتەوە”.

ساڵانە و لەگەڵ نزیکبوونەوەی یادی بوومەلەرزە بەهێزەکانی ساڵی 1985  و 2017 دەسەڵاتدارانی مەکسیک ڕاهێنانی کاتی ڕوودانی بومەلەرزە بە هاوڵاتییانیان دەکەن، ئەمساڵیش بومەلەرزەکە لە کاتێکدا بووە، نیو کاتژمێر پێشتر دانیشتووانی شارەکە لە ڕاهێناندا بوون

لەدوای بومەلەرزەکە، ئاوی دەریاکان سێ مەتر بەرزبوونەتەوە و دەسەڵاتدارانی ووڵاتەکەش هۆشدارییان لە ڕوودانی تسۆنامی داوە.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ هادی عامری كۆبووەوە

بابەتی دواتر

سەرۆکی کەنەدا بە گۆرانییەک لە پرسەی شاژنە ئەلیزابێس بەریتانییەکان توڕەدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا بڕیار له‌سه‌ر به‌كارهێنانى حه‌بێك بۆ چاره‌سه‌رى كۆرۆنا ده‌دات

ته‌ندروستیی ئه‌مریكا سه‌رقاڵى تاقیكردنه‌وه‌ى حه‌بێكه‌ وه‌كو چاره‌سه‌ر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كاربهێنرێت و له‌ئێستاشدا له‌ قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌یه‌ له‌سه‌ر خانمانى…
Total
0
Share