وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا: ئێران گەرووى هورمز دابخات هەڵەیەکى گەورەتر دەکات

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، ئـێران گەرووى هورمز دابخات هەڵەیەکى گەورەتر دەکات و دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئابوریی خۆی.

مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، پێویستە ئێـ.ـران رازیبکرێت گەرووی هورمز دانەخات، چونکە ئەگەر ئەوە بکات هەڵەیەکی گەورەتر دەکات.

وتیشی، ئەو کارە بۆ ئێــ.ـران دەبێتە هۆی لەناوبردنی ئابوریی خۆی، ئێمەش وەک ئەمریکا بژاردەی دیکەمان دەبێت.

گەرووی هورمز گەروویەكی دەریایی گرنگ و ستراتیجیی جیهانییە، رێیەكی گرنگە بۆ گواستنەوەی كەشتیگەلی نەوتی بۆ بازاڕی جیهانیی نەوت.

گەرووی هورمز، لە باكوورەوە بە بەندەر عەباسی سەر بەپارێزگای هورمزگانی ئێـران دەستپێدەكات، لە باشوورەوە بەپارێزگای موسەندمی سەڵتەنەی عومان كۆتاییدێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share