ئەو كەسەی هاوسەر و خەسوو و خەزووری برینداركرد دەستگیركرا

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسی سلێمانییەوە ئەو تۆمەتبارە دەستگیركرا كە هاوسەر و خەسوو و خەزووری برینداركردبوو.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی شەممە 17ی ئەم مانگە هێزەكانیان ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕووداوێك لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی، هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و دەركەوت تۆمەتبارێك بە چەقۆ هێرشی كردۆتەسەر هاوسەر و خەسوو و خەزووری و برینداری كردوون.

لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە تۆمەتبار (م.خ.ح. تەمەن 21 ساڵ) لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیرکرا و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، لەبەر تایبەتمەندێتی دۆسیەكە، تۆمەتبار ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە سلێمانی كرا.

بابەتی پێشتر

ئاگر لە بازاڕێكی شاری هەولێر کەوتەوە

بابەتی دواتر

بەهۆکارێکی سەیر 70 لاشە لە جانتا و سەتڵی خۆڵدا هەڵدەگیرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share