(ڤیدیۆ) پاریس له‌ لیۆنی برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی یه‌که‌م

یانه‌ی پاریس سان جێرمان هه‌شته‌مین یاریی خولی فه‌ره‌نسای له‌ لیۆن برده‌وه‌ و گه‌ڕایه‌وه‌ پله‌ی یه‌که‌می ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا.

ئه‌مشه‌و یه‌کشه‌ممه‌، یانه‌ی پاریس سان جێرمان له‌ یاریگای “گروپاما ستادیۆن” بووه‌ میوانی یانه‌ی لیۆن، یاریی نێوانیان به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێوه‌ڵام له‌ به‌رژه‌وه‌ندیی مێسی و هاوڕێکانی کۆتاییهات.

گۆڵه‌که‌ی پاریس له‌ خوله‌کی پێنج له‌لایه‌ن لیۆنێل مێسی ئه‌فسانه‌ی زیندووی ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌‌ تۆمارکرا.

به‌پێی ئه‌نجامه‌ تۆمارکراوه‌که‌‌، پاریس سان جێرمان ژماره‌ی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 22 و به‌ جیاوازی دوو خاڵ به‌رامبه‌ر مارسیلیا له ‌لووتکه‌ی ڕیزبه‌ندیی یانه‌کانی خولی فه‌ره‌نسا جێگیربوو، هه‌روه‌ها یانه‌ی لیۆن به‌ 13 خاڵه‌وه‌ چووه‌ پله‌ی شه‌شه‌م.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share