دوای گەڕانەوە.. یونایتد لە سانچۆوە بۆ هالاند هەنگاودەنێت

مانچستەر یونایتد خواستی لەسەر کڕینی هالاند و سانچۆ نیشانداوە

ئیدارەی یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی لە دوای گەڕانەوەی بۆ نێو چوارچێوەی گەورەکانی پریمەرلیگ، بۆ وەرزی داهاتوو بیر لە واژووکردنی دووو بۆندی هەژێنەر دەکەنەوە.

ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی ئاشکرایکردووە، پلانی یونایتدی سەردەمی سۆڵشایەر گەڕانەوەبووە بۆ نێو ململانێی گەورەکانی ئینگلتەرا، لەم وەرزەشدا بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوڵ هاوتابوونەتەوە و حاڵی حازر بە جیاوازی گۆڵ دەکەونە پلەی دووەمەوە، ئەم هەنگاوەش وەک دەستکەوت بۆ پێکهاتەی سۆڵشایەر ئەژماردەکرێت.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوبەرانی ڕێد دێڤڵز پەشیمانین لەوەی هاوینی ڕابردوو بەبڕی 108 ملیۆن یورۆ جادۆن سانچۆی ئەستێرەی هەڵکشاوی یانەی بوروسیا دۆرتمۆندیان نەگواستووەتەوە بۆ ڕیزەکانیان، چونکە لە ئێستادا ناوبراو ئاستی دابەزیوە و ڕاهێنەری یونایتد چاوی بڕیوەتە هاورێیەکی دیکەی، بڕیاریشە دووبارە لە گواستنەوەکانی هاوینی 2021 هەوڵ بۆ کڕینی سانچۆ بدەن.

هالاند و سانچۆ لە ڕوبەڕوبوونەوەکانی ئەم وەرزەی بوندس لیگا بەشدارییان کردووە

یونایتد هەوڵدەدات لە کۆتایی وەرزی 2020/2021 دوای دابەزینی نرخەکەی بۆ 70 ملیۆن، هەوڵەکانیان بۆ کڕینی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی چڕبکەنەوە.

هالاند لەم وەرزەدا ئاستێکی خەیاڵی بە درێسی ڤیستیڤالینەوە پێشکەشکردووە، هاوشانی سانچۆ بە دوو باشترین و گرانبەهاترینی یانە ئەڵمانییەکە ئەژماردەکرێن.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی بازرگانی: لە 2020دا قەبارەی بازرگانی لە هەرێمی کوردستان کەمیکردووە

بابەتی دواتر

لەمساڵدا 4 جەنگى گەورە ڕودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share