رامۆس لە پێكانەكەی چاكبۆتەوە

سێرجیۆ ڕامۆس زۆر لەوە نزیكە یەكەم یاریی بە درێسی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسییەوە ئەنجام بدات.

ڕامۆس لە گواستنەوەی هاوینەدا لە یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە كردووە، بەڵام لەوكاتەوە تا ئێستا بەهۆی پێكانەوە بەشداری هیچ یارییەكی نەكردووە.

لەماوەی ڕابردودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە كە ئیدارەی پاریس بڕیاریداوە گرێبەستی ڕامۆس هەڵوەشێنێتەوە، دواتریش باس لەوە كرا كە ڕامۆس دەیەوێت واز لە یاریی كردن بهێنێت، بەڵام هەموو ئەوانە لەلایەن یاریزانە ئیسپانییەكەوە ڕەتكرایەوە و بە پروپاگەندە ناوبرا.

ئێستا ڕامۆس بەتەواوی لە پێكان چاكبۆتەوەو پێ دەچێت چەند خولەكێك لە بەرامبەر یانەی نان لەهەفتەی چواردەیەمی خولی فەڕەنسا بەشداری بكات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بنزیمه‌ی ئاگرین چێڵسی کوتا به‌زه‌ویدا و ڤیاڕیاڵ سوپرایزی بۆ بایرن هه‌بوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، دوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چوونی قۆناغی چاره‌کی کۆتایی چامپیۆنزلیگ ئه‌نجامدران، یانه‌کانی ڕیاڵ مه‌درید و ڤیاڕیاڵ بردنه‌وه‌یان تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یکی…
Total
0
Share