(ڤیدیۆ) یوڤانتۆس یەکەم دۆڕاندنی لە خولی ئیتاڵیا تۆمارکرد

لە چێوەی کێبڕکێکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بە مۆنزا دۆڕاندنی تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی حەوتەمی خولی ئیتاڵیا، یانەی یوڤانتۆس لە “یو پاوەر ستادیەم” بووە میوانی یانەی مۆنزا، یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێکی بێبەرامبەر لە بەرژەوەندیی یانەی خانەخوێ کۆتاییهات.

گۆڵەکەی مۆنزا لە خولەکی 74 لەلایەن کریستیان گایسکایەری دانیمارکییەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یوڤانتۆس بە 10 خاڵەوە بۆ پلەی هەشتەم دابەزی، لە بەرامبەردا مۆنزا بە کۆکردنەوەی چوار خاڵ چووە پلەی 18ی ڕیزبەندیی “سیریا ئەی”.

ئەنجامەکانی دیکە:

کریمونێزی 0-4 لازیۆ

فیۆرنتینا 2-0 هیلاس ڤیرۆنا

بابەتی پێشتر

كارگوزارێكی فلیپینی منداڵێكی تا مردن ئەشكەنجەداوە

بابەتی دواتر

ئێڤەرتۆن 1-0 وێستهام

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share