ڕاداری مەدرید لەسەر لیڤەرپوڵە

بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید چاودێری ڕۆبێرتۆ فێرمینۆی بەڕازیلی دەکەن، پێیانوایە دەتوانێت لە مەدرید ئەسپی خۆی تاوبدات.

فێرمینۆ لە هاوینی 2023 گرێبەستەکەی لەگەڵ لیڤەرپوڵ کۆتاییدێت، بڕیاریداوە گرێبەست نوێ نەکاتەوە، بەو جۆرەش دەبێتە یاریزانێکی ئازاد و دەتوانێت بێبەرامبەر ڕوو لە هەر یانەیەکی دیکە بکات.

ڕۆژنامەی “دەیلی مەیڵ” نووسیویەتی، بەرپرسانی یانەی ڕیاڵ مەدرید پلانیان بۆ کڕینی یاریزانەکەی لیڤەرپوڵ داڕشتووە، پێیانوایە لە ئەگەری بەردەوامبوون، یاخود ڕۆیشتنی کەریم بنزیمەدا دەتوانن سوود لە تواناکانی وەربگرن.

جگە لە یانەی ڕیاڵ مەدرید، چەندین یانەی دیکە لە نموونەی بەرشلۆنە، چێڵسی، پاریس سان جێرمان و بەنفیکا و بوروسیا دۆرتمۆند خواستیان لەسەر واژۆکردنی گرێبەستەکەی نیشانداوە، بەڵام ڕوون نییە پەیوەندی بە کام لەو یانانەوە دەکات.

بابەتی پێشتر

سەعدی پیرە: نەوت فرۆشراوە و مووچە کەمکراوەتەوە ھێشتاش 35 ملیار دۆلار قەرزدارین

بابەتی دواتر

کیپا بۆ ڕیاڵ مەدرید: وریابە.. ئێمە لە هەشت باشترینەکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ئینتراخت فرانکفۆرت بۆ جاری دووه‌م له‌ مێژوویدا جامی یوروپا لیگی به‌رزکرده‌وه‌

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، یاریی کۆتایی خولی ئه‌وروپی “یوروپا لیگ” ئه‌نجامدرا، یانه‌ی ئینتراخت فرانکفۆرت بردنه‌وه‌ی تۆمارکرد‌. له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی کۆتایی یوروپا لیگ،…
Total
0
Share