ئەنچیلۆتی بەهۆی چێڵسی-یەوە تووشی سەرئێشە بووە

چوارشەممەی داهاتوو، یانەی ڕیاڵ مەدرید لە قۆناغی چارەکی کۆتایی چامپیۆنزلیگ و لە یاریگای ستامفۆرد بریج بەرامبەر چێڵسی یاری دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، ئەنچیلۆتی لەبارەی پلانەکانییەوە بڕیاری یەکلاکەرەوەی نەداوە و تووشی سەرئێشە بووە، هۆکارەکەش ئەوەیە کە نازانێت بەشداری بە فیدریکۆ ڤالڤێردی بکات، یان بە شێوازێکی دیکە یاری بکات.

چێڵسی خاوەنی هێڵێکی ناوەندی زۆر بەهێزە، ڕاهێنەرە ئەزمووندارەکەی ڕیاڵ بیر لەوە دەکاتەوە، هاوشانی کروس، کاسیمێرۆ، مۆدریچ، بەشداری بە ڤالڤێردی بکات، کە ئەوەش هێز و وزەیەکی زیادە دەبەخشێتە ناوەندی یاریگا.

مارکا نووسیویەتی، ڕیاڵ مەدرید لە یاریی چوونی قۆناغی 16 بەرامبەر پاریس سان جێرمان کێشەی زۆری هەبووە، بەڵام ئەنچیلۆتی سەرجەم ئەو کێشانەی لە یاریی گەڕانەوە بە ڤالڤێردی چارەسەر کردووە، بەڵام دیسانەوە لێرەدا کێشە بۆ بیرکردنەوەکانی ئەنچیلۆتی دروست بووە، چونکە بە دڵنیایییەوە تۆماس توخێلی ڕاهێنەری چێڵسی خوێندنەوەی بۆ ئەو شێوازی یاریکردنە کردووە.

بابەتی پێشتر

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو: پێویست ناکات پارتی لە فرەبازنەیی هەڵبژاردن بترسێت

بابەتی دواتر

واین ڕوونی بۆ مانچستەر یونایتد: یونایتد واتا چوار یاریزان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ دەستبەرداری گیمارێش دەبێت؟

دوو یانەی زەبەلاحی خولی نایابی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی برونۆ گیمارێش، ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ دەستپێکردووە. بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی…
Total
0
Share