مانێ بڕیاری كۆتایی داوە و لە لیڤەرپوڵ نامێنێتەوە

وتەكانی سادیۆ مانێ، ڕۆیشتنی یاریزانەكە لە یانەی لیڤەرپوڵ زیاتر دەكەن و هیچ هەلێكی مانەوەی لە ڕیزەكانی یانەكەدا نەماوە.

گرێبەستەكەی سادیۆ مانێ لەگەڵ لیڤەرپوڵ ساڵی 2023 كۆتایی دێت، بەڵام یاریزانە سەنیگالییەكە ڕەتیدەكاتەوە بەردەوام بێت.

لەدواین لێدواندا مانێ جەختی كردەوە لەوەی لەسەدا 60 بۆ 70ی هاوڵاتیانی سەنیگال دەیانەوێت لە لیڤەرپوڵ بڕوات.

وتیشی: “منیش ئەوە دەكەم كە ئەوان دەیانەوێت و بزانین بەم زوانە چی ڕوودەدەن.”

سادیۆ مانێ چەند جارێك داوای زیادكردنی موچەكەی كردووە بەڵام ئیدارەی لیڤەرپوڵ وەڵامیان نەداوەتەوە.

بە پێی ڕیزبەندی زۆرترین موچە ، مانێ دەیەم كەسە لە یانەی لیڤەرپوڵ و پێیوایە ئەو جوهدەی ئەو خەرجی دەكات بۆ یانە ئینگلیزییەكە لەوە زیاترە كە پێی دەدرێت.

بەپێی ڕاگەیاندنەكان بێت، هەنگاوی داهاتووی سادیۆ مانێ پەیوەندی كردنە بە یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانییەوە.

بابەتی پێشتر

مباپی هەواڵی 14 یاریزانە دەركراوەكە بەدرۆدەخاتەوە

بابەتی دواتر

کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی خۆڵبارین دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share