ئێران: چەند كەسێكی تێوەگلاو لە كوشتنی زانا ئەتۆمییەكە دیاریكراون

موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێران

وتەبێژی حكومەتی ئێران ڕایدەگەیەنێت، چەند کەسێکی تێوەگلاو لە تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە دیارییکراون.

عەلی رەبیعی، وتەبێژی حکومەتی ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە 2ی كانونی یەكەم لە میانی بەشداریکردنی لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی، “وەزارەتی هەواڵگری، چەند کەسێکی تێوەگلاو لە تیرۆرکردنی شەهید فەخریزادە-ی دیارییکردووە”.

رەبیعی ئەوەشی خستەڕوو، “کردە تیرۆرستییەکە” لە هەموو ڕەهەندێکەوە بەدواداچوونی بۆ کراوە و لەگەڵ کۆتایی هاتنی لێکۆڵینەوەکان هەنگاوی پێویست دەگیرێتەبەر.

هەینی ڕابردوو 27ی تشرینی دووەم موحسین فەخریزادە، زانای ئەتۆمیی ئێران لە شارۆچکەی ئابسەرد سەر بە پارێزگای تاران لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆیدا كوژرا.

لە 30ی تشرینی دووەمیش مەحمود عەلەوی، وەزیری هەواڵگری ئێران ڕایگەیاند، چەند سەرەداوێکیان لەبارەی “تیرۆرکردنی” فەخریزادە لەبەردەستدایە، بەڵام هیچ وردەکارییەکی زیاتری نەخستەڕوو.

بەرپرسانی ئێران تۆمەتی كوشتنەكە فەخریزادە دەدەنە پاڵ ئیسرائیل.

دووشەممەی ڕابردوو تەلەفزیۆنی پرێس تیڤی ئێران بە زمانی ئینگلیزی ئاشکرایکرد، ئەو چەکەی کە فەخریزادەی پێکوژراوە چەکێکی ئەلیکترۆنی ئیسرائیلی بووە.

پرێس تیڤی ئێرانی لە زاری بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە، لەکاتی کوشتنی موحسین فەخیرزادە هیچ هێزێکی مرۆی لەو ناوچەیە نەبووە و واتە هیچ چەکدارێک لە نزیکی ڕوداوەکە نەبووە و بە ئەلیکترۆنی کردارەکە ئەنجامدراوە.

هەمان ڕۆژ یوسی کوهن، بەڕێوبەری دەزگای زانیاری ئیسرائیل بە ڕادیۆیەکی بەریتانی وت، “ئیسرائیل نازانێت بەرپرسی کوشتنی فەخریزادە کێیە و کێی لە پشتە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بنیامین ناتانیاهۆ: هۆکاری شکستی دانوستانەکان ئەوەبوو ئـ.ـێران ڕەتیکردەوە گەرووی هورمز بکاتەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمریکا قسەمکرد، ئەویش ئاگاداری کردمەوە کە هۆکاری شکستهێنانی دانوستانەکان لەگەڵ…
زیاتر ببینە

مەزڵوم عەبدی: لە دەرەوەی سنوورەكانی هەسەدە داعشییەكان دەپارێزرێن و ‏دەخزێنرێنە گروپە چەكدارەكانەوە

مەزڵوم عەبدی بە گوومانەوە لە شوێنی كوژرانی بەغدادی و جێگرەوەكەی دەڕوانێت، دەڵێت، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنێت كە داعش لە…
زیاتر ببینە

سوپای سوریا: لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەسەدە سەربازێکمان کوژرا

سوپای سوریا رایدەگەیەنێت، شەوی رابردوو لە رووبەڕووبوونەوەیەکدا لەگەڵ هەسەدە، سەربازێکی سوپا کوژرا. بەپێی تەلەفیزیۆنی رەسمیی سوریا، هەسەدە ئامانجی…
Total
0
Share