كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ئەنچیلۆتی پێش یارییەكەی لایپزیگ

كارلۆ ئەنچیلۆتی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید پێیوایە لایپزیگ ئێستا تیپێكی باشەو خاوەنی كۆمەڵێك هێرشبەری بەتوانان.

ستایشی ئاستی بەرزی ڤینیسیۆس و ڕۆدیگێری بەرگریكاری كرد و جەختیشی كردەوە كە توڕەبونی ئاسینسیۆ قبوڵكراوە بەڵام پێویستە ڕاهێنانی باش بكات.

ڕەتیشیكردەوە واز لە ڕاهێنەرایەتی ڕیاڵ مەدرید بهێنێت و ئامانجی ئەوەیە پابەند بیت بەگرێبەستەكەیەوە.

بەشێك لە قسەكانی ئەنچیلۆتی

/ یارییەكی قورسە بۆ ڕیزبەندی گروپەكە، لایپزیگ سەرەتا كێشەی هەبوو، بەڵام ئێستا باشترن، لە هێڵی پێشەوە كوالیتی بەرزیان هەیە و خێراش یاریی دەكەن.

/ ڤینیسیۆس سەلامەتە، لە كێشەكانی یەك شەممە ڕزگاری بووە، ئێمە قسە لەسەر شتی دەرەكی ناكەین باسی شێوازی یاریكردنی دەكەین.

/ ئامانجەكە ئەوەیە بەردەوام بین ئەگەر سەركەوتوو بوین، تیپێكی باشمان هەیە و ڕكابەری هەموو ناسناوەكان دەكەین، تۆ نازانێت لەداهاتوودا چێ ڕوودەدات.

/ كاردانەوەی ئاسینسیۆ بۆ یاریی نەكردنەكەی ئاسایی بوو، باشیش بوو، ئەو بە باشی ڕاهێنانی كرد، كاردانەوە پێویستی بە ڕاهێنان كردن هەیە، سبەی بەرامبەر دۆرتمۆند چانسی یاریكردنی هەیە.

/ ئێمە بیر لە هیچ هێرشبەرێكی تر ناكەینەوە لە ئێستادا، تەركیزمان لەسەر یاریزانەكانی خۆمانە.

/ هێرشبەرەكانی لایپزیگ بەهێزن، ئەگەر ڕێگەیان پێ بدرێت تواناكانی خۆیان پیشان بدەن زیانت پێ دەگەیەنن.

/ ڤینیسیۆس بەرەو پێشچونی بەرچاوی بەخۆوە بینیوە، ئەوەی گرنگە ئەوەیە تەركیز بكاتە سەر یارییەكان.

/ ڕۆدریگێر خیبرە و توانای بردنەوەمان بۆ دەهێنێت، هێڵی بەرگرییمان بەوەوە باشترە.

/ كەریم بنزیمە چانسی ئەوەی هەیە پێش دێربی چاكبێتەوە، بە دڵنیاییەوە بەرامبەر ئەتلەتیكۆ یاریی دەكات.

بابەتی پێشتر

چاودێریی بازرگانی: کەمی خواست هۆکاری زۆربوونی خۆراکی ماوەبەسەرچووە

بابەتی دواتر

پیسبوونی هەوا لە جگەرەکێشان مەترسیدارترە بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەکان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئه‌ڵمانیه‌کان به‌ ڕاپرسیه‌ک‌ وه‌ڵامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌ده‌نه‌وه‌

هانده‌رانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا به‌ پێچه‌وانه‌ی خواست و بڕیاری فیدراسیۆنی تۆپی پێی وڵاته‌که‌یان ده‌وه‌ستنه‌وه‌ و دووپاتیده‌که‌نه‌وه‌، سه‌رده‌می خواکیم…
Total
0
Share